فۆڕەین پۆڵسی نهێنی ساردی پەیوەندی نێوان بایدن و ئەردۆغان ئاشكرا دەكات

جیهان

05/03/2021‌ 1784 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گۆڤاری فۆڕەین پۆڵسی ئەمریكی لەوبارەوە بڵاویکردوەتەوە، پشتگوێخستنی ئەردۆغان لە لایەن جۆ بایدنەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە هەڵویستی ئەمریكا بەرامبەر توركیا لە جاران توندتر دەبێت.

 

دوای تپێپەربوونی زیاتر لە مانگێك لە هاتنەسەركاری بایدن، كەچی هێشتا لای لە ئەردۆغان نەكردۆتەوە و پەیوەندی پێوەنەكردووە، ئەو ساردییەی بایدن بەرامبەر ئەردۆغان بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی توركیا ئاكار و ڕەفتاری خۆی دەگۆڕێت.

 

گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە بایدن پەیوەندی تەلەفۆنی ڕۆتینی لەگەڵ زۆرێك لە سەرۆكەكانی جیهان ئەنجامداوە، بەڵام ئەردۆغانی فەرامۆش كردووە،

بۆیە 10 لە گەورە بەرپرسانی گەورەی ئەمریكی لە لێدوانیان بۆ گۆڤارەكە ئەم فەرامۆشكردنەی ئەردۆغانیان لە لایەن بایدن- ەوە والێكداتەوە كە بەڵگەی بەهێزە لەسەر توڕەیی ئەمریكا لە سیاسەتەكانی توركیا.

وەرگێڕانى: لوقمان حاجی قادر