شارپرێس:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی بێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، "پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەو یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، پشووی فەرمین".
ڕۆژی 11ی ئادار ساڵیادی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970یه، هه‌روه‌ها ڕۆژی 14ی ئادار ڕۆژی له‌دایبكوونی مسته‌فا بارزانی، دامه‌زرێنه‌رو سكرتێری پێشووی پارتیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئه‌و دوو پشوه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه ناوه‌نده‌كانى خوێندن ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها پشوه‌كانى نه‌ورۆز ناوه‌نده‌كان ده‌گرێته‌وه".