شارپرێس:
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر، نووسەر و مێژوونووسی ناوداری کورد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە تەمەنی 84 ساڵی لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خانه‌واده‌ی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر كۆچی دوایی ناوبراویان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بۆن له ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاند.
د. هه‌ندرێن جه‌مال سووران، خوشكه‌زای د.كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، " بە دڵێکی پڕ ئازارەوە، هەواڵی مەرگی پرۆفیسۆری مەزن، (د. کەمال مەزهەر) تان پێ ڕادەگەیەنین، کە پاش نەخۆشییەکی درێژخایەن ئەمڕۆ لە خەستەخانەیەکی شاری ( بۆن )ی ئەڵمانیا گیانی پاکی سپارد و، کۆتای بە ژیانی پڕ سەروەری هێنا، ئەو ژیانەی تەرخانی کردبوو بۆ خزمەتی نەتەوەکەی، ماندوونەناسانە خۆی خستبووە پێناوی مێژووی شاراوەی ئەو کوردستانەی هەمیشە لە ناخەوە وەك مۆم بۆی ئەسووتا".
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر كێیه؟
لە ساڵی 1937 لە پارێزگای کەرکووک لەدایکبووە
قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواووکردوون
ساڵی 1959 بەشی مێژووی کۆلیژی ئەدەبیاتی لە زانکۆی بەغداد تەواوکردووە
ساڵی 1959 لەگەڵ ئەو خوێندکارانە دا بووە کە نێردراون بۆ یەکێتی سۆڤیەت
لە ساڵی 1963 دکتۆرای لە مێژووی هاوچەرخی کورد بەدەستهێناوە
وەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد خزمەتێکی زۆری کردووە
چەندین بەرهەمی وەکو کتێب لەسەر مێژووی کورد و جیهان چاپکردوون