كۆمپانیایەكی هیندی ئۆتۆمبێلێك لەسەر شێوەی جی كڵاس دروستدەكات

هەمەڕەنگ

03/04/2021‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای فۆرس مۆتۆرزی هیندیی وەبەرهێنی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلێكی نوێی هاوشێوەی مارسێدیس جی كڵاس‌و لاندكرۆسەر جی 70 دروستدەكات.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شێوەیەكی ناوازەی هەیە، لەپێشەوەی جێگەی دوو نەفەر دەبێتەوە، لەناوەڕاستەوە جێگەی سێ نەفەرو لەبەشی دواوە جێگەی 8 كەس دەبێتەوە چوار بەرامبەر چوار.

هەروەها شاشەیەكی تێدایە بەلەمس كاردەكات، بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە فراوانییەكەی 2.6 لیترەو كێشی 90 ئەسپی هەیەو چوار پستۆنە.

نرخی ئۆتۆمبێلەكە لەوڵاتی هیندستان 15,654 دۆلارە، ئۆتۆمبێلەكە بەچەند جۆرێك ڕادەگەیەنرێت، بەرزترین نرخی ئۆتۆمبێلەكە 18,120 دۆلارە.

ڕەنج ڕەسوڵ