شارپرێس:
تەختەی شەترەنجی كوردستان لەئێستادا چەند جوڵەیەكی
ترسناكی لەسەر دەگوزەرێت، چاودێرانیش مهترسى ئهوه باسدهكهن، ئهگهر ئهمجاره
بزمار لەقەوارەی كوردی بدرێت، ئهوا زۆر ترسناكترو كەمەر شكێنتر دهبێت لهوانى تر
كه لێى دراوه.
ئێستا لەلایەك دۆخی شەنگال لە
کاتژمێری سفر نزیک بۆتەوەو ئەو کاتەی کە سوپای عێراق دیاریکردبوو بۆ چۆڵکردنی
شارەکە کۆتایی هاتوە،و ئیدی چاوەکان لەسەر پێشهاتی نوێن و خەڵكەكەشی بڕیاری مانەوەو بەرگریان داوە، لەلایەكی
تر سەرۆكی هەرێم بانگهێشتی فەرەنسا كراو یەكێك لەبابەتەكانیان وەك لەكۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەیدا
ئاماژەی پێكرد سوریا بوو كە دیارە مەبەستیان لەڕۆژئاوای كوردستانە.
چاودێران بۆچونیان وایه، لەڕوی ستراتیژیەوە شەنگال
كاریگەری لەسەر باشورو ڕۆژئاوای كوردستان هەیە، ئەو سەردانەى بارزانى لەكاتێكدایە،
كە نزیكبوونەوەیەك لەنێوان توركیاو فەرەنسا هاتۆتە ئاراوه وەك دیارە فەرەنسا دەیەوێت
بەلێدانو بچووككردنەوەی كورد دڵی توركەكان ڕازی بكات.
لهئێستادا توركیا لەلایەك كەوتۆتە ڕاوەدوونانی
ڕۆشنبیرانو نیشتمانپەروەرانی كورد لەوڵاتەكەییو لەلایەكی تریشهوه خەریكی چنینی
تەونی پلانگێڕیەكە دژی كورد لەرۆژئاوای كوردستان"ڕەنگ بێت یەكێك لەئەگەرەكانی
شەڕێكی تری كوردو كورد بێت، بەشێوەیەكی وردتر شەڕێك لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستانو
پارتی كرێكارانی كوردستان كە ئەگەری ئەوەش هەیە یەكێتیو گۆڕان لەڕوی سیاسیو سەربازیەوە
لەو شەڕە تێوە بگلێن، بەتایبەتیش ئەگەر توركیا ڕویهكیان بەڕودا بكاتەوە".
شارهزایانى سیاسى باس لهوهدهكهن، لەبەرئەوەی
شەڕ لەشەنگال بەگوێرەی ڕێكەوتننامەی هەولێرو بەغدا،بەڕێوەدەچێت كە ئەمریكا پاڵپشتی
دەكاتو ئەمەش وادەكات ئەو هێزە شیعیانەی دژی ئەمریكانو هاوپەیمانی ئێرانن، نەگلێنە
ناو شەڕێكی لەمجۆرە، بەتایبەتیش لەتێپەڕاندنی بودجەی عێراقیشدا ڕۆڵی ئەو هێزانە پەراوێزخراو
پلانەكەی ئەمریكا سەریگرتو هێزە گەورەكانی شیعەش كە نزیكن لەئێران وەك (فەتحو دەوڵەتی
یاسا) لەهاوكێشەكە كرانه دەرەوە.
دیارە ئەمەش رێگا خۆش دەكات بۆئەوەی لە مەسەلەی
شەنگال هەڵوێستێكی توندو پێچەوانەی سوپای ئێراقیان هەبێت، بە تایبەتی ئەگەر زانییان
ئەو هەنگاوە زیانێكی گەورە بەئێران دەگەیەنێت و رێگای گەیشتن بەسوریای لێ ئاڵۆزو سەختتر
دەكات!.
چاودێرانى سیاسى مهترسیهكى گهوره لهسهر خاكى
ههرێمى كوردستان ئاشكرادهكهنو تهئكیددهكهنهوه لهوهى، ئەگەر حكومەتی عێراق
جدی بێت لە گەرانەوە بۆ شەنگال بەو جۆرەی کە بڕیاری لێداوە، ئەوە واتای ئەوەیە شەڕێكی
هەرێمی ترسناك لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ناوچەی زەرد دادەگیرسێتو ئەگەری
زۆرە ئەو شەڕە فراوان بێت، لەبەرئەوەی یەكێك لەئەگەرەكان ئەوەیە توركیا بەشێوەیەكی
ناڕاستەوخۆ كار بۆ درێژەپێدانو بەردەوامبوونی ئەو شەڕە بكات، تا لەكۆتاییدا ناوچەكە
دەخاتە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
بۆ ئهوهش بۆچونى زاڵ ئهوهیه، ئەو شەڕە درێژكراوەی
ئەو پلانەی توركیایە، كە لەزستانی ڕابردوەوە خۆی بۆ ئامادەكاتو لههەنگاوی یەكەمیدا
لەگارە شكستیهێناو دەیەوێت لەشەنگال قەرەبووی شكستەكەی بكاتەوە.
لهو گێرهو كێشمه ئاڵۆزانهى پێشبینیدهكرێن ڕوبدهن
چاودێران پێیانوایه، ئهگهرى ئهوهش ههیه، پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)ش
دەستەوەستان نهبێتو ڕەنگه شەڕەكە بگوازێتەوە ناو شارەكانی ناوچەی زەرد، ئەوكاتە
شەڕەكە بەتەنها لەنێوان هێزە چەكدارەكان نامێنیتەوەو دەپەڕێتەوە ناو شارەكانیش، ئەگەری
هەرە مەترسیداریش ئەوەیە شەڕەكە گەورەتربێتو بكەوێتە نێوان هەردوو بەشی ڕۆژئاواو باشووری
كوردستان.
دکتۆر کامەران مەنتک پسپۆڕی سیاسیو مامۆستای زانستە
سیاسییەكان لەزانكۆی سەڵاحەدین باس لهوهدهكات، "ئهگهر ئهمه ڕویدا پێشكەوتنێكی
زۆر مەترسیدار دەبێت لەشەڕی ناوخۆی كوردیو لهو قۆناغە هەستیارەدا زیانێكی زۆر گەورە
بەمەسەلەی كورد دەگەیەنێت".
ههروهك ئهو پسپۆڕه سیاسییه مهترسیهكه فراوانتر
دهبینێتو ناشارێتهوه، "ئەوەی دۆخەكە مەترسیدارتر دەكات، وا پێدەچێت جۆرە ڕیككەوتنیكیش
لەمبارەیەوە لەگەڵ ڕوسیا كرابێت، لەبەرئەوەی ماوەیەكە ئەمریكیەكان بەئاشكرا ڕایدەگەینن،
كە ئەوان چیتر بەتەنها ناتوانن كاروباری جیهانی بەڕێوەبەرنو پێویستە ڕوسیاش بەبەرپرسیارێتی
جیهانی خۆی هەستێت، دیارە ئەمەش واتای گەڕانەوەیە بۆ پێش قۆناغی سیستەمی تاكجەمسەری،
بەواتایەكی تر جارێکی تر بونەوەی كوردستانە بەناوچەیەكی تامپیۆنیو دیسان كێشەكان لەسەر
حیسابی بەرژەوەندی كورد چارەسەردەكرێن".
شارەزایان و ئەوانەی چاودێری دۆخەکە دەکەن سهربارى
گهوره نیشاندانى مهترسیهكان لهسهر كورد، كۆكن لهسهرئهوهش، زلهێزەكان دەیانەوێت
لەسەر حیسابی مەسەلەی كورد سازش لەگەڵ توركیا بكەن، چۆن ڕوسیا گڵۆپی سەوزی بۆ داگیركدنی
عەفرین داگیرساندو ئێستا ئەمریكیەكانیش بەڕزگاركردنی عەفرینی لەقەڵەمدەدەن، لەكاتێكدا
ئەوان خۆیان بەهاوپەیمانی یەكینەكانی پاراستنی گهلو هێزهكانى سوریاى دیموكرات لهقهڵهمداوه،
بەهەمانشێوەش ئەمجارە دهیانهوێت شەنگال بخەنەوە بەردەستی عێراق.
وهكو دهوترێت لەهەموو ئەو گۆڕانكاریانەى باسكران
مهترسیدار ئهوهیه، نێو ماڵى كورد زۆر پهرتهوازهیهو ئهوهش وادهكات، لهههر
ئهگهرێكى لهوانهى پێشبینیدهكرێن ڕوبدهن، كوردستانو كورد زەرەرمەندی یەكەم بێت،
بۆیە بهپێویست دهزانرێت كورد لەهەموو پارچەكان گەورەترو قووڵتر سەیری ئەو هاوكێشە
ئاڵۆزانه بكاتو ئیرادەی نیشتمانی خۆی بپارێزێت، چونكە ئهمجاره بزمار لەقەوارەی
كوردی بدرێت، زۆر ترسناكترو كەمەر شكێنترە لەهەموو ئەوانەی پێشووتر.