شارپرێس:
ئه‌گه‌ر له هه‌ر به‌رپرسێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بپرسیت، ئاخۆ سیمای دوو ئیداره‌یی
به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ماوه؟ وەڵامی جیاواز گوێبیست دەبیت، هەندێک پێیان وایە
ئێستا کوردستان دوو ئیدارەیە لە یەک چوارچێوەداو بەشێکیش پێیان وایە یەک ئیدارەو
یەک حکومەت هەرێم بەرێوەدەبات، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌رپرسێكی باڵای حزبیش بپرسیت له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دایت هه‌رێمی كوردستان ببێته دوو ئیداره؟ ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێت نه‌خێر.
بەڵام لە راستیدا واقیعەکە وانییەو
هێزی پێسمەرگەی کوردستان زیندوترین نمونەی ئەو دوو ئیدارەییە کە لەم راپۆرتەدا
باسی دەکەین.
ئێستا و دوای 13 ساڵ له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو
ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، زه‌قترین سیمای دوو ئیداره‌یی بوونی هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ی
هێزی پێشمه‌رگه‌یه.. كه یه‌كه‌میان سه‌ر به یەکێتی و دووه‌میان سه‌ر به پارتییەو
بوونی ئه‌و دوو هێزه حزبییه، سیحری وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه پوچه‌ڵده‌كاته‌وه،
كه هه‌م ده‌ڵێن دوو ئیداره‌یی نه‌ماوه، هه‌م ده‌شڵێن له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یدا نین.
به‌گوێره‌ی یاسای سه‌ربازیی وڵاتان، هه‌ر
هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌كبه‌ده‌ست بوو پێیده‌گوترێت میلیشیا... به‌ڵام یه‌كێتی
و پارتی له‌و نازناوه توڕه‌ن و نایانه‌وێت به پێشمه‌رگه بگوترێت میلیشیا، له‌كاتێكدا
نازناوه‌كه ڕووی له‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه كه دوای ده‌یان گۆڕانكاریی له هاوكێشه
ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا، هێشتا هێزی خۆی له چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه
فه‌رمییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت، نه‌ك ڕووی قسه له‌و پێشمه‌رگه‌یه بێت كه له‌ساڵی
2014ه‌وه نازانێت موچه‌ی ڕاسته‌قینه چییه و حكومه‌ت به‌رده‌وام دۆخێك بۆ پێنه‌دانی
موچه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌هێنێته پێشه‌وه
كاتێك شه‌ڕی پێشمه‌رگه دژ به داعش ده‌ستیپێكرد،
چاوی جیهان چووه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه... هه‌ر ئه‌و كاته‌ش بۆ یه‌كه‌مجار هاوكاریكردن
و پڕچه‌ككردن و مه‌شقپێدانی هێزێك له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزی جیهانه‌وه ده‌سیپێكرد،
كه ئه‌و هێزه له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تن.
شه‌ڕی داعش بووه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی
گرنگ بۆ هێزی پێشمه‌رگه و له‌نێویشدا هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ و ته‌نانه‌ت ئاینده‌ی هێزه‌كه‌ش،
چیتر ئه‌مریكا كه وه‌ك هاوبه‌شێكی شه‌ڕكه‌ر ته‌ماشای پێشمه‌رگه‌ی ده‌ركرد، ڕازی
نه‌بوو به‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه به په‌رته‌وازه‌یی بمێنێته‌وه و هه‌ر لیوایه و
سه‌ر به به‌پرسێك بێت و هه‌ر فه‌رمانده‌ییه‌ك له مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی حزبه‌كه‌یه‌وه
فه‌رمان وه‌ربگرێت، سه‌رئه‌نجام هاوپه‌یمانان ٣٥ خاڵیان بۆ چاكسازی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌دا
دیاریكرد، كه تا ئه‌م ساته خاڵه جێبه‌جێكراوه‌كان له‌په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست تێپه‌ڕناكه‌ن.
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت وەزارەتی
پیشمەرگە دەسەڵاتی بەسەر هێزی ٧٠ و ٨٠ ی پارتی و یەكێتیدا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هێزه
له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ن و هه‌ریه‌كێك له‌و دوو هێزه فه‌رمانده‌ی
خۆی هه‌یه.
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئەوانیش نزیكەی ٦٠ هەزار
پێشمەرگە بوونیان هه‌یه كه سەر بەوەزارەتی ناوخۆن ئەوانیش هێزی زێره‌ڤانی و هێزی
بەرگریی فریاكه‌وتنه، ئەم هێزانه لەكاتی شەری داعش لەژێر كۆنترۆڵی فه‌رمانده‌ی میحوەرەكاندا
بوون، بەڵام لەرووی ئیداری و داراییەوە سەر بەوەزارەتی ناوخۆن و لەرووی پله به‌رزكردنه‌وه‌وه
سەربەوەزارەتی پێشمەرگەن... ڕه‌نگه له جیهاندا ده‌گمه‌ن بێت هێزێك سه‌ر به سێ
شوێنی جیاواز بێت.
لەوەزارەتی پێشمەرگە ١٤ لیوای هاوبەش هەیە
بەم دواییانە لەسەر داوای هاوپەیمانان دوو لیوای تریشدروستکران ، هاوپەیمانان پێشتر
مانگانە نزیكەی ٢٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج كردون بەڵام ئیستا ئه‌و پاره‌یه بۆ نیوە
كەمتر بووه‌ته‌وه.
لیواكانی پێشمه‌رگه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر
بڕیاری لێدرابوو تا ئێستا هەندێكیان تێكەڵنەكراون و سەر بەیەكتی و پارتین، بەڵام وەزارەتی
پێشمەرگە قه‌ده‌غه‌ی ئەوەی لێكردون كۆبونەوەی حزبی بكەن و ئابونەی حزبی كۆبكرێتەوە، به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی باڵای
نێو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ شارپرێس قسه‌یكردوە، پیش‌تر لەناو وەزارەتی پێشمەرگە
لیژنەیەك هەبووە بەناوی لیژنەی گواستنەوە ئێستا ئەو لیژنەیە هەلوەشێنراوەتەوە بەهۆی
ئەوەی بازرگانی بەگواستنه‌وه‌ی پێشمەرگەوە كراوە.
بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان ئێستا دەرفەتێکی
باشە و هاوپەیمانانیش پشتیوانی ئەوە دەكەن كە هێزێكی تۆكمە دروستبكرێت، بەڵام پارتی
و یەكێتی وەك پێویست ئامادەنین هێزەكانیان تێكەڵ بكەن.
له‌نوێترین داواكاریدا له‌بەشێك لەناو
هێزەكان بەهۆی ئەوەی پێشتر گەندەڵی كراوە و چەك و تەقەمەنی فرۆشراوە، ئێستا هەندێك
لەو پێشمەرگانەی لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن، داوایان لێكراوە چەكێك بۆ خۆیان بكڕن
و ڕاده‌ستی حكومەتی بكەن، دواتریش حكومه‌ت دەیخاتەوە ئەستۆی پێشمەرگەکان و بەرپرس
دەبن لێی.
ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٩ به‌رپرسانی باڵای
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مژده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه له‌ماوه‌ی ٢ بۆ ٥ ساڵ یه‌كخستنه‌وه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه كۆتاییدێت، به‌ڵام وا نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت
و هێنده‌ی خواست بۆ په‌كخستنی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ئارادایه، هێنده
خواست بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان نییه.
له‌نێو دامه‌زراوه باڵاكانی هه‌رێمیشدا
بێده‌سه‌ڵاتی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ ده‌بیندرێت، بۆ نمونه سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان به‌گوێره‌ی یاسا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێم تایبه‌ته به‌كاروباری سه‌ربازیی كه جه‌عفه‌ر
شێخ مسته‌فایه و پێشتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ٧٠ هێزی پێشمه‌رگه بووه.
جێگره‌كه‌ی
دیكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه مسته‌فا سه‌ید قادره و پێشتر وه‌زیری پێشمه‌رگه
بوو، به‌هه‌مانشێوه نه ئێستا و نه له‌ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر
هێزی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بووه..... ئه‌وه جگه له‌و لێشاوه له هێزی سه‌ربازیی كه
به‌رپرسانی حزبی و نه‌وه‌كانیان فه‌رمانده‌یانن.