شارپرێس:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رۆژى ته‌ندروستى جیهانیدا تیمه‌كانى ڕوبه‌روبونه‌وه‌ى كۆرۆنا پاداشت ده‌كات.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاداشت و خه‌رجى هاندان بۆ تیمه‌كانى پزیشكى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا خه‌رج ده‌كات.
هه‌رئه‌مرۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وایدا سوپاسى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد كه زیاتر له ساڵێكه له جه‌نگى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنادان و هیواى خواست له‌پێناو كه‌مبونه‌وه‌ى توشبوان و ئه‌وانه‌ى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن هه‌موان پابه‌ندى ڕێنماییه خۆپارێزیه‌كان بن.
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رۆژى 7/4 هه‌موو ساڵێكى دیاریكردوه به رۆژى ته‌ندروستى جیهانى و ئه‌مساڵ به‌رۆژى هاوكاریكردنى سسته‌رو كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ناوزه‌ندكراوه.
ئ.ق