شارپرێس:
ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ماوەی ساڵێکە خواستی لەسەرەو هەموان
بە تاسەوە چاوەروانی گەشتنی دەکەن، بەڵام ئێستا کە گەشتۆتە نەخۆشخانەکانی کوردستان
هاوڵاتیان سڵی لێدەکەنەوە نایانەوێت بەکاری بهێنن.
مقۆمقۆى كڕینى ڤاكسین
له‌لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆته بابه‌تى گه‌رمى ڕۆژى
میدیا، به‌ڵام تائێستا زۆربه‌ى به‌رپرسان
له‌و ڤاكسینه‌شیان وه‌رنه‌گرتوه كه به‌شێكى به‌دیارى‌و به‌شێكیشى به‌پاره گه‌یشتۆته
عێراق‌و هه‌رێم.
تائێستا به‌دوو وه‌جبه
هه‌ردوو ڤاكسینى (سینۆ فارما)ى چینى‌و (ئه‌سترازینكا)ى به‌ریتانى گه‌یشتونه‌ته عێراق‌و
هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر جێگه‌ى سه‌رنج‌و گومانه لاى هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه،
هیچ كام له‌سه‌رۆك وه‌زیران‌و جێگره‌كه‌یی‌و سه‌رۆكى هه‌رێم‌و به‌رپرسانى دیكه‌ى باڵاى
حزبى‌و حكومى (جگه له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى پارێزگاكان)
كه‌سیان له‌و پێكوته‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌و له‌شاشه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه
له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، خودى سه‌رۆك وه‌زیران‌و به‌رپرسانى دیكه‌ى باڵا له‌شاشه‌كانه‌وه
ده‌رده‌كه‌ون كه پێكوته وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى متمانه لاى هاوڵاتیان دروستبكه‌ن
به‌و ڤاكسینه‌ى گه‌یه‌نراوه‌ته وڵاته‌كه‌یان.
د.هێرش سەید سەلیم
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هەمان پرسیار دەکەت و دەڵێت ئاخۆ بۆچى به‌رپرسانى
باڵاى هه‌رێم هاوشێوه‌ى به‌رپرسانى دیكه‌ى وڵاتان ڤاكسینى كۆرۆنا به‌كارناهێنن.
بەرپرسەکەی
توندروستی سلێمانی دەشڵێت تائێستا کەسێک جورئەتی ئەوەی نەکردوە لەخودی خۆیان ئەو پرسیارە
بکات، هیوادارم ئەوان خۆیان وەڵامیان هەبێت بۆ ئەو جۆرە پرسیارانە، به‌ڵام ئه‌وه‌ش
ڕاستیه، به‌كارهێنانى ڤاكسین له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه کاریگەری زۆر زۆرە لەسەر دڵنیاکردنەوەی
خەڵک‌و ڕەواندنەوەی گومانه‌كان كه هه‌یانه.
دوای هەوڵێکی زۆری چەند کۆمپانیایەکی جیهانی و رێکخراوی تەندروستی
جیهانیی سەرەنجام، توانرا چەند جۆرێکی ڤاکسین پەسەند بکرێن و بڕیاری بەکارهێنانیان
درا.
هەر لەسەرەتای بڵاو بونەوەی ڤاکسینەکە جیهاندا، بەشێک لە ولاتانی
ئیسلامی باسیان لەوە کرد کە بایکۆتی ڤاکسینەکە دەکەن و رێگە نادەن هاوڵاتیەکانیان
بەکاری بهێنن، کە ئەمەش دەگەڕایەوە بۆ ئەو دەنگۆیەی کە دەوترا لە پێکهاتەی بەشی
پارێزەی ڤاکسینەکەدا سود لە پێستی بەراز وەرگیراوەو بە پێی شەریعەتی ئیسلامیی
نابێت ئەو ڤاکسینە بەکار بهێنرێت.
ئەم بیر‌و باوەرە ماوەیەک بەردەوام بوو تا وای لێهات تەشەنەی کرد‌و زۆربەی وڵاتانی
ئیسلامیی بەو بابەتەوە سەرقاڵ بوون و لیژنەکانی فەتوای ناچار بەڕونکردنەوە کرد‌و
بەشێکی زۆر لە وڵاتان ئەو دەنگۆیەیان بە ناراست ناوبرد و سەلماندیان کە
بەکارهێنانی ڤاکسینەکە هیچ گرفتێکی ئاینیی دروست ناکات.
ماوەیەکی کەم دوای ئەوە لە چەند وڵاتێک کە هاوڵاتیەکانی ڤاکسینەکەیان وەرگرتبوو
چەند حاڵەتێکی مردن بە هۆی توشبونیان بە خوێن مەین ڕویدا... ئەم حاڵەتانە بونە هۆی
نانەوەی دەنگۆیەکی زۆو مشتومڕێکی زۆری بەدوایخۆیدا هێناو چەند توێژینەوەو بەدواداچونێک
ئەنجامدرا لەلایەن پزیشکان و گەورە کۆمپانیاکانی بوارە پزیشکیەکانەوە بۆ زانینی
هۆکاریی گیان لەدەستدانەکە، سەرەنجام هەموان هاورابوون کە ڤاکسینەکە هۆکاری یەکەمی
گیان لەدەستدانەکە نییەو بەکارهێنانی ڤاکسینەکە هیچکات نابێتە هۆی دروستکردنی
مەترسی لەسەر ژیانی وەرگرانی و ئەوچەند حاڵەتەش کە ڕویداوە بەهۆی هەبونی کێشەی
ترەوە بووە.
ئەم حاڵەتانە لە کوردستان ترسیان لەدڵی هاولاتیاندا دروستکرد بە جۆرێک لە بەشێک لە
میدیاکان و سۆشیاڵ میدیا‌و بەشێکیش لە دامودەزگاکانی حکومەتەوە بەجدی و وەک ترسێک
باس لە حاڵەتەکان کراو هاوڵاتیان مەترسی ئەوەیان لا دروست بوو کە بەکارهێنانی
ڤاکسینەکە لەوانەیە ببێتە هۆی گیان لەدەستیانیان.
بەلام پزیشکان و ناوەندە تەندرستیەکان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە
هیچ مەترسیەک لەسەر ژیانی وەرگرانی ڤاکسینەکە نییەو هانی هاوڵاتیان دەدەن
ڤاکسینەکە وەربگرن.
بەرێوەبەرێتی
تەندروستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەموو جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەدەمەوە
هاتنی هاوڵاتیان و خواستی وەرگرتنی ڤاکسینەکە وەک پێویست نییەو، هاوڵاتیان وەک پێویست
پشێوازی لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە ناکەن و ترسیان هەیە لەوەرگرتنی، به‌بڕواى پزیشكان‌و
شاره‌زایانى ئه‌و بواره، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ناهۆشیاری خەڵک له‌لایه‌ك‌و کەمتوانایی
حکومەت‌و وەزارەتى ته‌ندروستى لەهۆشیارکردنەوەی خەڵک له‌لایه‌كى تره‌وه، بە
جۆرێک حکومەت بەو هەموو توانایەی کە هەیەتی ناتوانێت ئەو ترسە برەوێنێتەوە کە
سۆشیال میدیا‌و چەند میدیایەکی مەبەستدار دروستیان کردوەو وایان لە هاوڵاتیانی
هەرێم کردوەبڕیوایان بە ڤاکسینەکە نەبێت.
د.سیروان محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان باس له‌وه‌ده‌كات، ڤاکسینی ئەسترازینیکا یەکێکە
لەو ڤاکسینانەی لەئێستادا زۆرترین بەکارهێنانی لەسەر ئاستی جیهان هەیە، بەڵام ئەوەی
ئێستا هەیە بڕێکی دیاریکراو لەو ڤاکسینە لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە گەیشتۆتە شارەکانی
هەرێم‌و هاوڵاتیانیش بەسستی بەرەو پیری وەرگرتنی ڤاکسینە دەچن.
لەپارێزگای هەڵەبجەش
تارادەیەکی زۆر بایکۆتی ڤاکسینەکە کراوە لەلایەن هاوڵاتیانەوەو پارێزگاکانی
سلێمانی و هەولێریش بەدەر نین لەو سڵ کردنەوەی هاولاتیان کە بەرامبەر ڤاکسینەکە
هەیانە.
بەرپرسانی
تەندروستی بۆچونیان وایە ڤاکسین دەرمانی ئەو دەردەیە کە جیهان هیلاک بوو بەدەستیه‌وه
کە کۆرۆنایه، خەمساردی هاونیشتیمانیانیش واتە بێباکبوون بەرامبەر مەرگ و تەندروستی
خۆیان‌و خێزانەکانیان، بە وتەی پسپۆرانی تەندروستی، مەترسی بەکارنەهێنانی
فاکسینەکەو توشبون بە نەخۆشیەکە چەند هەزار هێندەی مەترسی گیانلەدەستدانە بە
ڤاکسینەکە، بەڵام ئەو بۆچونە لای هاولاتیان دروست بوە کە توشبون بە ڤاکسینەکە
ئاسانترە تا مەترسیەکانی بەکارهێنانەکەی، کە ئەمە بۆچونێکی تەواو پێچەوانەی بنەما
زانستیەکانە.