ڕێبوار كه‌ریم: پشکی هەرێم لەبودجە بەزیادەوە بەشی ئەوەده‌كات لێبڕینی موچە هەڵوه‌شێته‌وه‌

کوردستان

08/04/2021‌ 1287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەسەڵات و لەدەرەوەی دەسەڵاتیش بانگەشە بۆ بەردەوامی لێبڕین دەکەن".


له‌نوسینێكدا به‌ناونیشانی "بانگەشە بۆ لێبڕین" ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت " سەرەڕای ئەوەی کە پشکی هەرێم لە بودجەی عیراقی ۲٠۲۱ بەزیادەوە بەشی ئەوەی تیایە کە لێبڕینی موچەی پێ هەڵبوەشێنرێتەوە. بەڵام هەندێ لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتیش بانگەشە بۆ بەردەوامی لێبڕین دەکەن، چ وەك زانیاری یان وەك پێشبینی، کە ئەمە دەچێتە خانەی خزمەتکردن بەو سەرانەیەی کە حوکمڕانی هەرێم لە موچەخۆرانی دەستێنێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ده‌شڵێت "هەر هەوڵێکیش بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچەو دواتر فرۆشتنەوەی بە خەڵك وەك مژدەیەك، هیچ نیە جگەلە تاڵانیەکیتر".

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی رێبوار كه‌ریم:
 

بانگەشە بۆ لێبڕین!
_ لەماوەی رابردودا، حکومەتی هەرێم بەئاشکرا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەرامبەر رێکەوتنی هەرێم و بەغداو پەسەندکردنی یاسای بودجە، تا ئەم ساتەش وەك دەستکەوتێکی گەورە تەماشای دەکات.
_ سەرەڕای ئەوەی کە پشکی هەرێم لە بودجەی عیراقی ۲٠۲۱ بەزیادەوە بەشی ئەوەی تیایە کە لێبڕینی موچەی پێ هەڵبوەشێنرێتەوە. بەڵام هەندێ لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتیش بانگەشە بۆ بەردەوامی لێبڕین دەکەن، چ وەك زانیاری یان وەك پێشبینی، کە ئەمە دەچێتە خانەی خزمەتکردن بەو سەرانەیەی کە حوکمڕانی هەرێم لە موچەخۆرانی دەستێنێت. 
_ هەر هەوڵێکیش بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچەو دواتر فرۆشتنەوەی بە خەڵك وەك مژدەیەك، هیچ نیە جگەلە تاڵانیەکیتر. ئاخر چۆن دەبێ دوای ئەو هەمو گفتوگۆیەی نێوان هەرێم و بەغداو دوای ئەو هەمو (هەوڵە)، تەنها دەستکەوت ئەوە بێت کە رێژەی لێبڕینی موچە لە (۲۱٪)وە بکرێت بە (۱٥٪)؟! چۆن ئەبێ ئەو هەمو هەڵایەی رێکەوتن بەرهەمەکەی تەنها کەمکردنەوەی (٦٪)ی لێبڕینی موچە بێت؟!
_ هەربۆیە بەڕونی ئەوە بزانن کە ئەو پشکەی لەبودجەدا بۆ هەرێم دیاریکراوە بەسە بۆ ئەوەی بەتەواوی لێبڕینی موچە نەمێنێت. 
د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق