شارپرێس:
شەڕێک
کە مریشک و سەگ کاراکتەری سەرەکی بوون تێیدا
كاتێك ئه‌مریكییه‌كان له ساڵی 2003 هێرشیانكرده
سه‌ر عێراق، وا بیریانده‌كرده‌وه ده‌توانن به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بگرن، كه یه‌كێك له‌ستراتیژیترین شوێنه‌كانی
عێراق بوو، به‌ڵام كاتێك چوونه نێو فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ستیانكرد بابه‌ته‌كه له‌وه
گه‌وره‌تره كه بیریان لێكردوه‌ته‌وه، ئه‌وان به‌رامبه‌ر هێزێكی ئاسایی‌و لاواز
نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریانه هێزێكی شه‌ڕكه‌ره.
گاردی
كۆماری عێراق، دیارترین هێزی ئه‌وكاته بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان، له‌خه‌یاڵی
ئه‌وه‌دا بوون ده‌توانن به‌رامبه‌ر ئه‌مریكییه‌كان شه‌ڕبكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر شكان ئه‌وا
ده‌توانن پاشه‌كشه بكه‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌مریكییه‌كان نه‌ك ڕێگه‌ی كشانه‌وه‌یان
به سه‌ربازانی گاردی كۆماری نه‌دا، به‌ڵكو تا ئێستاش ئێسكوپروسكیان به‌نادیاری
ماوه‌ته‌وه.
شه‌ڕی
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا چۆن دروستبوو؟ ڕۆژی 4ی نیسانی 2003 هه‌ریه‌كه له گاردی
تایبه‌تی كۆماریی، كه‌تیبه‌ی فاروق، میلیشیا ڕاهێندراوه تایبه‌ته‌كان كه به
فیداییه‌كانی سه‌دام حسێن ناسرابوون، سوپای قودس، لیوای 90، لیوای جه‌حافل،
بڕیاریاندا بچنه نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا
بكه‌ونه شه‌ڕی مان و نه‌مانەوە ، ئه‌وه‌ش له‌دوای شكانی هێزه‌كانی سه‌دام حسێن
له‌چه‌ند شوێنێكی به‌غدای پایته‌خت.
سه‌ره‌تای
شه‌ڕه‌كه له‌ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كه‌ی سه‌دام
حوسێن چه‌ندین زرێپۆشی ئه‌مریكییه‌كانیان تێك‌شكاند، به‌ڵام نه‌یانتوانیی تانكه ئه‌برامزه‌كان
تێكبشكێنن، بۆیه به‌ره‌و قوڵایی فڕۆكه‌خانه ئاڕاسته‌ی شه‌ڕه‌كه‌یان گۆڕی.
لیوا
سه‌یفه‌دین ڕاوی، فه‌رمانده‌ی گاردی كۆماری عێراق كه ناوبراو 16هه‌مین كه‌س بوو
له‌نێو لیستی به‌رپرسه داواكراوه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئاگادارترین
كه‌سه له شه‌ڕی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، چونكه به‌شی زۆری ئه‌و هێزه‌ی شه‌ڕیان له‌دژی
ئه‌مریكییه‌كان ده‌كرد له‌گارده كۆمارییه‌كه‌ی لیوا سه‌یفه‌دین بوون. لیوا
سه‌یفه‌دین ڕاوی ده‌ڵێ:"هێزه‌كه‌ی عێراق ژماره‌یان نزیكه‌ی 2000 هه‌زار كه‌س
ده‌بوون، له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌شبوون، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند شه‌ڕێك
له‌ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه، له‌كۆتا ساتی شه‌ڕه‌كه‌شدا 400 كه‌سیان لێمایه‌وه"
كه دواتر له‌و ژماره كه‌سه‌ش ته‌نیا ئێسك و پروسك مایه‌وه.
عێراقییه‌كان
تاكتیكێكیان به‌كارهێنا، ئه‌ویش چه‌ندین جۆری جیاوازی موشه‌كیان له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌كه
ته‌قانده‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئاستی بینین بۆ فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا سه‌خت بكه‌ن‌و نه‌توانن
به‌هانای سه‌ربازه‌كانیان بگه‌ن.
له‌سه‌ر
تاكتیكی "لێده و ڕاكه" شه‌ڕه‌كه گه‌رمبوو، گاردی كۆماریی گورزیان له‌سوپای
ئه‌مریكا ده‌وه‌شاندو ونده‌بوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكییه‌كان ده‌سته‌وه‌ستان
نه‌بوون، به‌ڵكو به‌تاكتیكی به‌رگریی، هێرش، به‌رگریی شه‌ڕیانده‌كرد، سه‌ره‌نجام
گاردی كۆماری سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
دوربخاته‌وه، ئه‌مریكاش له‌كۆتا ساتدا جوڵه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ی كرد، كشایه‌وه‌و
وای نیشاندا شكستی هێناوه، به‌ڵام هه‌ر له‌و ساته‌دا فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بی 52ی ئه‌مریكی
له‌كوه‌یته‌وه فڕی‌و دوای گه‌یشتنه ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، شه‌ڕه‌كه‌ی بۆ
هه‌میشه یه‌كلاكرده‌وه.
دوای
گه‌یشتنی فڕۆكه‌كه به‌ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، نزیكه‌ی نۆ تۆن مادده‌ی
فۆسفۆر كه له‌نێو بۆمبه‌كانیدا بوون، به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ردایه‌وه.
به‌وته‌ی
سه‌یفه‌دین ڕاوی، سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گاردی كۆماریی كه له‌شه‌ڕی فڕۆكه‌خانه‌ی
به‌غدا خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و تا دواسات جه‌نگین، به‌بۆمبه‌كانی ئه‌مریكا
سوتان‌و هیچ ئاسه‌وارێك له‌و ژمارە زۆرەی گاردی كۆماریی عێراق جێنه‌ما، هه‌ر بۆیه
ڕۆژی 8ی نیسان فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ته‌واوی كه‌وته ده‌ست ئه‌مریكییه‌كان.
شتێك
كه بۆ هه‌میشه به نادیاری ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه، تا ئێستا هیچ وێنه‌یه‌ك
یاخود گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌شه‌ڕی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌كانی
دیكه‌ی ئه‌مریكییه‌كان، كه وێنه و ڤیدیۆی سات به‌ساتی شه‌ڕه‌كانیان ده‌گرت.
بۆمبی
فۆسفۆر چییه؟ بۆمبێكی ئه‌تۆمی گه‌رمه له‌كاتی ته‌قاندنیدا به‌هۆی ئه‌و كارلێكه‌ی
له‌گه‌ڵ هایدرۆجینه‌كه‌ی ناویدا پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته 5000 هه‌زار پله‌و
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌بن، ده‌سوتێنێت‌و ده‌یانكاته
سوتوو، واتا كاریگه‌ریی بۆمبه‌كه بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كه كه‌سه‌كه ده‌خاته
سه‌ر ئێسك.
ڕه‌نگه
به‌لای زۆر كه‌سه‌وه به‌كارهێنانی مریشك له‌شه‌ڕێكی هێنده گه‌وره‌ی وه‌ك شه‌ڕی
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای به‌لاوه سه‌یر بێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه‌و ئه‌مریكییه‌كان
له‌و شه‌ڕه‌دا مریشكیان به‌كارده‌هێنا چونكه ده‌ترسان ڕژێمی سه‌دام حسێن چه‌كی
كیمیایی به‌كاربهێنێت، هه‌ڵبژاردنی مریشكیش بۆئه‌وه‌بوو كه ئه‌و په‌له‌وه‌ره
زوتر كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌به‌رامبه‌ردا
هێزه‌كانی سه‌دام حسێن سه‌گیان به‌كارده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت شوێنی ئه‌و
ئامێره چێندراوه‌ی ئه‌مریكییه‌كانیان بۆ ئاشكراببێت، كه هاوشێوه‌ی بۆمب ده‌چێندران.
گرنگی
شه‌ڕه‌كه له‌وه‌دابوو، هه‌ر لایه‌نێك ئاسمانی به‌غدای به‌ده‌سته‌وه‌بوایه خاوه‌نی
هێز بوو، هه‌ریه‌كه له ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌شه‌ردابوون
بۆئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ئاسمانی پایته‌ختی عێراق بگرنه ده‌ست.
هاوكات
ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانویست ڕێگریبكه‌ن له‌هه‌ڵاتنی سه‌رانی ڕژێمه‌كه‌ی به‌عس له‌سه‌روو
هه‌موویانه‌وه سه‌دام حسێن.
فه‌رمانده‌ی
پێشووی گاردی كۆماری عێراق بۆچوونی وایه، له‌گه‌ڵ كه‌وتنی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای
نێوده‌وڵه‌تی ڕاسته‌وخۆش كه‌وتنی شاری به‌غدا ئاسان بوو، سه‌ره‌نجام هه‌ر وا ده‌رچوو،
له‌دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له‌دوای كۆتایهاتنی ئه‌و شه‌ڕه چاره‌نوسسازه‌ی
فڕۆكه‌خانه، شاری به‌غدا كه‌وته ده‌ست ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی.