لێدوانێکی ترسناک لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە

کوردستان

15/04/2021‌ 2599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی پارتی نەژادپەرستی تورکیا (مه‌هه‌په‌) هێرشێکی توندى كرده‌سه‌ر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)و دەڵێت:"هەرکەسێک هاوپەیمانێتی لەگەڵ دەمیرتاشدا بکات دوژمنی گەلی تورکە".


دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەژادپەرست لەمیانی کۆبوونەوەی کوتلەی پارتەکەی لەپەڕلەمانی تورکیا وتی:"هەرکەسێک لەدەمیرتاش نزیکبێتەوە لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسیی، ئەوە بەرەیەکی دژی ژنان‌و منداڵان‌و سوپای تورکیا درووستکردووە".

لەماوەی ڕابردوودا سەڵاحەددین دەمیرتاش کە لەساڵی 2016دا بەتۆمەتی پشتیوانیکردنی تیرۆر زیندانیکراوە، داوای لەهێزە بەرهەڵستکارەکانی تورکیا کردبوو دژ بەهەڵکشانی ئاستی سەرکووتکارییەکان‌و هەوڵەکانی حکومەت بۆ درزخستنە نێوانیانەوە یەکبگرن‌و بەرەیەکەی گەورەی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا درووستبکەن.