شارپرێس
لە
میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەی میوانی تۆین، قایمقامی هەڵەبجە بەڵێنی چارەسەرو نەشتەرگەری منداڵی خێزانێكی هەژاری پارێزگای هەڵەبجەدەدات، لەگەڵ هاوكاری و
پشتیوانی دارایی و تەندروستی بەردەوامیبۆ خێزانەكە.
بەرنامەی میوانی تۆین كە شەوانە لە شارپرێسەوە پەخشدەكرێت، ئەمشەو خێزانێكی لە پارێزگای هەڵەبجە بەسەر كردەوە، كە
پێكهاتبوون لە ژن و پیاوێك و چوار منداڵ.
باوكی منداڵەكان كارمەندی شارەوانییە و
موچەكەی 300 هەزارە و كرێچین، بەوتەی خۆیان موچەكەیان بەشی خەرجی مانگانەیان ناكات
و بۆ دابینكردنی پێویستی منداڵەكانیان خێرخوازان هاوكارییان دەكەن.
ئەو خێزانە ئاماژەیان بەوەكرد، یەكێك
لە منداڵەكانیان نەخۆشە و پێویستی بە نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستییە و هەروەها هیچ كاتێك نەیان توانیوە داواو داخوازی منداڵەكانیان
جێبەجێبكەن بەهۆی نەبونی و هەژارییەوە.
باوكی منداڵەكان زیاتر باسی دۆخی ژیانی
خۆیانی كردوو وتی، 15 ساڵە خەریكی كرێكاریم و عارەبانەم پێیە، تازە دامەزراوم،
ئێستا موچەكەم بەشمان ناكات و توانای كرێكاریشم نەماوە.
لە بەرنامەكەی ئەمشەودا نوخشە ناسیح
قایمقامی هەڵەبجە ئامادەبوو، بەڵێنی بەو خێزانەدا كە بە بەردەوامی ئاگای لێیان
دەبێت و ئەوەی پێویستیان بێت بۆیان جێبەجێ دەكات، لە رووی دارایی و تەندروستی و
سەردانیكردنیانەوە هاوكارو پشتیوانیان دەبێت.
قایمقامی هەڵەبجە بەڵێنی ئەوەیشیدا تەواوی چارەسەر و نەشتەرگەری منداڵە نەخۆشەكەی ئەو خێزانە بگرێتە ئەستۆی خۆی و لە زوترین كاتدا چارەسەری بۆ بكرێت.
بەرنامەی میوانی تۆین پرۆژەیەكی خێری شارپرێسە و لە مانگی رەمەزاندا پێشكەش دەكرێت، لە بەرنامەكانی پێشوو تردا
لەلایەن بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان و خەڵكانی خێرخوازەوە سپۆنسەری بەرنامەكە
كراوە، پێویستی ئەو ماڵە هەژارانەی كە بەسەر كراونەتەوە لە بەرنامەكەدا
دابینكراوە.