دیارترین ئەو هەڵانەی ڕۆژوگران لەمانگی ڕەمەزاندا ئەنجامیدەدەن

تەندروستی

28/04/2021‌ 626 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەشێک لەڕۆژوگران لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا لەبارەی سیستەمی خۆراکییانەوە هەڵەیەکی زۆر دەکەن کە بەشێک لەو هەڵانە تایبەتە بەژەمی بەربانگ‌و بەشێکیشیان لەژەمی پارشێودا دەکرێت.

لای خۆیەوە پێگەی "وێب توب" دیارترین ئەو خووە خۆراکییە هەڵانەی دەستنیشانکردووە کە لەهەردوو ژەمەکەدا ڕوودەدات.

دیارترین هەڵەکانی کاتی ژەمی پارشێو
ـ خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو
ـ زیادەڕەویکردن لەخواردنی سوێرو خواردنەوە چالاککەرەکانی وەک چاو قاوە.
ـ خواردنی ژەمی چەورو شیرینییەکان
ـ پشتگوێخستنی ژەمی پارشێو 

بەڵام دیارترین ئەو هەڵانەی لەکاتی ژەمی بەربانگدا ڕۆژوگران ئەنجامیدەدەن ئەمانەن:
ـ خواردنەوەی ئاوی سارد
ـ بەربانگکردنەوە بەخواردنی چەور
ـ بێناوبڕ خواردنی بڕێکی زۆر خواردن
ـ زیادەڕەویکردن لەخواردنی شیرینییەکان
ـ پشتگوێخستنی وەرزش‌و ڕاهێنانە وەرزشییەکان

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی