لەخولی ئینگلیزی لەكاتی ڕۆژو شكاندن یاری ڕادەگیرێت

وەرزش

28/04/2021‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وێسلی فۆفانای فەڕەنسی‌و بەرگریكاری یانەی لیستەرسیتی، سوپاسی ڕابیتەی خولی ئینگلیزی كرد كە لەنیوەی یاری نێوان لیستەرسیتی‌و كریستاڵ پاڵاس ڕێگەیاندا ڕۆژوەكەی بشكێنێت.

ڕۆژی دووشەم، یاری نێوان لیستەرسیتی‌و كریساڵ پاڵاس (2-1) ڕاگیرا بۆ ئەوەی بەرگریكارێكی یانەی لیستەرسیتی كە موسڵمانە، ڕۆژوەكەی بشكێنێت‌و بەربانگ بكاتەوە.

بۆ یەكەمجارە لەخولی ئینگلیزی بەهۆی بەربانگەوە یاری دەوەستێنرێت، فۆفانا وتی:"ئەم ڕۆحی هاوكاریی لەتۆپی پێدا زۆر جوان‌و سەرنجڕاكێشە، سوپاسی ڕابیتەی خولی ئینگلیزی دەكەم".

ڕاهێنەری یانەی لیستەرسیتی وتی:"سەرەڕای ئەوەی فۆفانا تا نیوەی یەكەمی یارییەكە بەڕۆژوو بوو، بەڵام لەئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد".

ڕەنج ڕەسوڵ