مۆبایلە نوێیەكانی شاومی كێشەیان تێدایە

هەمەڕەنگ

30/04/2021‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشێك لەو ماڵپەڕانەی گرنگی بەكاروباری تەكنەلۆژیا دەدەن باس لەوە دەكەن مۆبایلە نوێیەكانی شاومی وەكو Mi 11 كێشەیان تێدایە.

پێگە ئەلیكترۆنییەكان نوسیویانە، بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلە باسیان لەوە كردووە مۆبایلەكانیان لەكاتی بەستەوەی بە Wi-Fi خەتیان نامێنێت و كێشە بۆ كیبۆردەكانیان دروست دەبێت.

هەروەها باس لەوە كراوە زۆرێك لەو كێشانە بەهۆی گەرمبوونی مۆبایلەكەوە ڕوودەدات.

باس لەوە كراوە: مۆبایلەكانی شاومی بەوە ناسراون كە كێشەی سۆفتوێر (بەرنامە)یان هەیە، پێشوتریش چەند مۆبایلێك كێشە لە شاشەكانیان دروستبوو، بەڵام كۆمپانیاكە لە ڕێگەی ڤێرژنێكی نوێوە بەناوی MIUI 12 كێشەكەی چارەسەر كرد.

ڕەنج ڕەسوڵ