نیشانەکانی توشبون بەنەخۆشیی هەوکردنی پەنکریاس

تەندروستی

01/05/2021‌ 981 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕانی تەندروستیی دەڵێن هەوکردنی پەنکریاس جۆرە هەوکردنێکی مەترسیدارەو ڕەنگە مەترسیی لەسەر ژیانی کەسی تووشبوو دروستبکات، ڕوونیشیانکردۆتەوە، هۆکاری درووستبوونی هەوکردنی پەنکریاس بۆ بوونی بەرزی زراوو بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری سیانەیی لەخوێن‌و خواردنەوەی کحوول‌و کێشانی جگەرە دەگەڕێتەوە.

نیشانەکانی هەوکردنی پەنکریاس خۆی لەبوونی ئازارێکی لەپڕ لەبەشی خوارەوەی سکدا دەبینێتەوە کە درێژدەبێتەوە بۆ هەروو تەنیشتەکان، لەپاڵ بوونی دڵتێکەڵهاتن‌و ڕشانەوەو ئاوسانی ورگ‌و درووستکردنی گرفت لەسووڕی خوێندا.

پزیشکان‌و پسپۆڕانی تەندروستیی ڕێنمایی دەدەن بەوەی، لەکاتی هەستکردن بەبوونی ئەو جۆرە نیشانانە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، ئەویش لەبەرئەوەی هەوکردنی پەنکریاس ئاکامی مەترسیداری هەیە، وەکو تووشکردن بەبەدهەرسی‌و نەخۆشیی شەکرەو گرفتەکانی گورچیلەو شێرپەنجەی پەنکریاس.

و: ئاکۆ ئاڵی