شارپرێس:
به‌رنامه‌ى (میوانى تۆین) له‌شارپرێس به‌رده‌وامه‌و له‌به‌رنامه‌ى ئه‌مجاره له‌شارى هه‌ولێره‌وه به‌میواندارى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامى هه‌ولێر ماڵێكى هه‌ژارى شاره‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه كه خاوه‌نى ماڵه‌كه پیاوێكه خاوه‌نى چوار منداڵه‌و له‌ناوبژیدا فیشه‌كێك به‌رقاچى كه‌وتوه‌و بوه‌ته خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌عاره‌بانه‌یه‌كى بچوك شت ده‌فرۆشێت تا بژێوى ژیان و كرێى خانوه‌كه‌ى په‌یدابكات، له‌به‌رنامه‌كه‌دا قائیمقامى هه‌ولێر به‌ڵێنى هه‌مووجۆره هاوكاریه‌كى به‌و ماڵه هه‌ژاره‌دا.
له‌به‌رنامه‌كه‌دا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه زۆرجار گله‌یی ئه‌وه‌یان دێته‌سه‌ر بۆ رێگرى ناكه‌ن له عاره‌بانچى و ده‌ستگێڕه‌كان كه له‌ناو بازار‌و سه‌ر شۆسته‌ى شه‌قامه‌كان رێگرى له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك لایه‌نى ئیدارى شاره‌كه بژێوى ئه‌م جۆره كه‌سانه‌یان له‌به‌رچاو گرتوه.
قائیمقامى هه‌ولێر وتیشى، زۆرجار وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى كردوه له‌به‌ر بژێوى ئه‌مجۆره كه‌سانه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیان ڕانه‌گه‌یاندوه.
قائیمقامى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى قسه‌ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێویستى بێت له‌ڕوى ته‌ندروستیه‌وه بۆى بكرێت و ئه‌وه‌ش له توانایدابێت هاوكارى ده‌كه‌ن و به‌هه‌زاران خێزان هه‌یه دۆخیان خراپتره‌و هیواى خواست حكومه‌ت بتوانن خزمه‌تى هه‌ژاران بكات.
به‌رنامه‌ى میوانى تۆین به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى شارپرێسه‌و له پێشكه‌شكردنى په‌رچه‌م قه‌ره‌داغى به سپۆنسه‌رى وه‌به‌رهێنه‌رى نیشتیمانى مه‌ریوانى حاجى جه‌مال له مانگى ره‌مه‌زان به‌میواندارى به‌رپرس و په‌رله‌مانتارن هه‌رجاره‌و ماڵه‌هه‌ژارێك به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
ئ.ق