حكومەتی بەریتانیا بەرگری لەوگێژەڵۆكەیەی یاریگای ئۆڵد ترافۆرت دەكات

وەرزش

03/05/2021‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی بەشداریكردنی یانەكە لەخولی سوپەری ئەوروپی، هاندەرانی یانەی مانچستەریونایتد، لەپێش یاری نێوان مانچستەریونایتدو لیڤەرپول ئاگریان لەیاریگای ئۆڵد ترفۆرت بەرداو گێژەڵۆكەیان دروستكرد.

جەیمس كلیفێرلی وەزیری كاروباری دەرەوەی وڵاتی بەریتانیا بەسكای نیوزی وت:"ناتوانین ڕێگری لەهاندەرانی یانەی مانچستەریونایتد بكەین كە ئەو ڕەفتاری داواكاری‌و گلەییە ڕابگرن، نەك هەر مانچستەریونایتد، هەر یانەیەكی تریش بێت، دەبێت گوێ لەداواكارییەكانی هاندەرانی بگرێت.

بەهۆی توڕەبوونی هاندەرانی یانەی مانچستەریوناتدو دروستكردی گێژەڵۆكە لەیاریگای ئۆڵد ترافۆرت، یاری نێوان مانچستەریونایتدو لیڤەرپول بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە