شارپرێس:
لەکۆی پێنج دادوەری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، دوو ئەندامی یەکێتی لە دادگاکە واژۆیان لەسەر پەسەندکردنی سزای زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان نەکرد و تەنیا سێ ئەندامەکەی پارتی واژۆیان کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست شارپرێس کەوتووە، دوو دادوەرەکەی یەکێتی لە دادگای پێداچوونەوە واژۆیان لەسەر پەسەندکردنی سزای زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان نەکردوە، بەوتەی سەرچاوەکەی شارپرێس دوو دادوەرەکەی یەکێتی یەکێکیان خەڵکی سلێمانییە و ئەوەی دیکە خەڵکی هەولێرە.
لهفهیسبوكى خۆیىو لهژێر ناوى (ڕۆژێکی تری ڕەش)، حاكم شێخ لهتیف پسپۆڕی یاسای دهستوری نوسیویهتى:"بەداخەوە دەستەی سزای دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لەپێنج دادوەر پێکدێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی ڕۆژنامەنوسانو چالاکوانانی بادینانی پەسەندکرد".
لهو ڕوهشهوه حاكم شێخ لهتیف جهختیكردۆتهوه، "ڕۆژێکی ڕەشو وەرچەرخانێکی ترسناک لەڕوی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات".