مێسی لەڕیكۆردێكی مارادۆنا نزیكدەبێتەوە

وەرزش

04/05/2021‌ 318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لەیاری ڕابردووی یانەكەی بەرامەبەر ڤالێنسیا گۆڵی ژمارە 50ی بەلێدانی ڕاستەوخۆ تۆماركردو لەژمارەی مارادۆنای هاونیشتیمانی نزیكبۆوە.

جگە لەیانەكەی، مێسی شه‌ش گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەكه‌ى بەلێدانی ڕاستەوخۆ تۆماركردووە، ئەمەش واتا 56 گۆڵ، تەنها سێ گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی بگات بەژمارەی گۆڵەكانی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا.

لەئێستادا مێسی ڕیكۆردی مانوێل بیلیگرینای ئەرجەنتینیی شكاندووە كە 45 گۆڵی بەلێدانی ڕاستەوخۆ هەیە، هەروەها ژمارەی دانیێل باسێلایشی شكاندووەكە خاوەنی 43 گۆڵی لێدانی ڕاستەوخۆیە.

یەكەم گۆڵی مێسی بەلێدانی ڕاستەوخۆ لە4ی 10ی 2008 بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماریكرد، یانەی بەرشەلۆنە ئەو یارییەی بەئەنجامی 6-1 بردەوە.

ڕەنج ڕەسوڵ