شارپرێس:
سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا مه‌ترسیه‌كى گه‌وره بۆ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت به‌هۆى به‌ربڵاوى چه‌ك له ده‌ستى هێزه‌كان ژینگه‌یه‌كى ئارام دروست نابێت و گرفتى گه‌وره سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاندوه، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو مه‌ترسیداره وبه‌ربڵاوى چه‌ك له ده‌ستى هێزه سیاسیه‌كان و گروپه چه‌كداره‌كان ژینگه‌یه‌كى ئارام دروست ناكات ، ده‌ڵێت: پارته سیاسییه‌كان به‌رپرسیارن وشه‌قامى عێراق خواستى زۆرى هه‌یه به‌دى نه‌هاتووه".
مالیكى ئه‌وه‌شى وتوه،هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كانى پێشوو سازنه‌كراوه ئه‌مه‌یش هێمایه‌كه بۆ هه‌بوونى گرفت له نێوانیان و جه‌خت ده‌كاته‌وه هه‌ندێك له داواكارى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه قۆرغكراون و به‌شێك له خۆپیشانده‌ران ئێستا له كایه‌ى سیاسى به‌شدارن و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتو به‌شدارى ده‌كه‌ن.
به‌ڕاى چاودێرانى سیاسى عێراق له ئێستادا له قۆناغێكى ڕاگوزه‌رى سه‌ختدایه‌و به‌ئاسانى ناتوانێت له نێوان ده‌یان كێشه‌ى جۆراوجۆرى سیاسى و ئابورى و ئه‌منى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌ى به‌بێ گرفت ئه‌نجامبدات و حكومه‌تى نوێ پێك بهێندرێت.
ئ.ق