شارپرێس:
کۆمپانیایەکی نەمساوی پێڵاوێکی هۆشمەندی دروستکردووە بۆ کەسانی نابینا یان ئەو کەسانهی هەستی بینینیان کزە، پێڵاوەکە لە دووری چوار مەتر لە چاڵ و چۆڵییەکان، لە ڕێگەی شەپۆلی سەرو دەنگیەوە خاوەنی پێڵاوەکە ئاگادار دەکاتەوە.
مارکۆس ڕاڤەر خاوەنی کۆمپانیاکە دەڵێت: "پێڵاوی ئینۆمایک هەستیارییەکی بەهێزی هەیه و لەدووری چوار مەتر ئاگاداری کەسەکە دەکاتەوە".
بەپێی تایبەمەندییەکانى ئەم پێڵاوە دەبێتە جێگرەوەی گۆچان و دارەدەست، کە ملیۆنان ساڵە بەکاردەهێرێت و یارمەتیدەرێکی باشی کەسانی نابینا و بەساڵاچوانە.
لە ئێستادا خەڵکی دەتوانێت ئەم پێڵاوە لە کۆمپانیا بە نرخی 3850 دۆلار بکڕێت.