ئەوانەی لە کۆڕۆنا چاکبوونەتەوە با ئەم 7 پشکنینانە ئەنجام بدەن

تەندروستی

09/05/2021‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێگەی " بۆڵدسکای" ی تایبەتمەند بە هەواڵی تەندرووستیی، ئەوکەسانەی بەشێوەیەکی سووک نەخۆشییەکەیان گرتووە نزیکەی دوو هەفتەیان دەوێت تاوەکو چاک دەبنەوە، ئەوانەشی حاتەکەیان توند بووە، ماوەی چاکبوونەکەیان نزیکەی مانگێک دەخایەنێت.

بەڵام پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن ئەوانەی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان تیپەراندووە، جا حاڵەتەکەیان قورس بووبێت یان سووک، پێویستە لەپێناو دڵنیابوون لە باری تەندوروستییان چەند پشکنینێکی پزیشکی هەیە ئەنجامی بدەن، لەبەرئەوەی ڤایرۆسەکە چەند لێکەوتەیەکی تەندرووستیی لەسەر جەستەی کەسەکە جیدەهێڵێت.

 پشکنینەکانیش ئەمانەی خوارەوەن:
1- پشکنینی کۆلیسترۆڵ و گلوکۆز
2- پشکنینی کارکردنی دەمارەکان
3- پشکنینی سنگ 
4- ڤیتامین D
5-  پشکنینی تەواوەتیی خوێن CBC
6- پشکنینی دژە تەنەکان IgG
7- پشکنینی دڵ