شارپرێس:
دژه تیرۆرى پارتى كه ناسراوه به(به‌دژه تیرۆرى كوردستان) وه‌ڵامێكى توندى دژه تیرۆرى یه‌كێتى ده‌داته‌وه‌و به‌له‌یاسا ده‌رچوو تۆمه‌تبارى ناوى ده‌بات، هاوكات داوا له‌حکومەتی ھەرێمیش ده‌كات لێکوڵینەوەیەکی جدی لەسەر ڕاپۆرتى ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى بكات سه‌باره‌ت به‌تێوه‌گلانى دژه تیرۆره‌كان له‌ئامانجگرتنى قاسم سوله‌یمانیداو دواتر ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى بۆ ڕاى گشتیی ئاشكرابكرێت.
له‌ڕاپۆرتێكدا كه ماڵپه‌ڕى یاهو نیوزى ئه‌مریكى له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى قاسم سوله‌یمانى بڵاویكردبۆوه، ناوى هێزى دژه تیرۆرى هێناوه كه به‌شداریان كردوه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدرا.
له‌وه‌ڵامیشدا دژه تیرۆرى یه‌كێتى له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تیكرده‌وه، ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به‌و پرسه‌وه هه‌بێت‌و ڕاسته‌وخۆ په‌نجه‌ى تۆمه‌تی بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان‌و میدیاى پارتى ڕ‌اكێشا.
كه‌مێكیش له‌مه‌وبه‌ر دژە تیرۆری کوردستان كه ناسراوە بەCTD خاوه‌نداریه‌كه‌ى بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاشكرایكردوه، "لێرەوە بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، دژە تیرۆری کوردستان ناسراوە بەCTDوە دوور‌و نزیک پەیوەندی بەزانیارییەکانی ناو ئەو ڕاپۆرتەو ئەو ئۆپەراسیۆنەوە نییەو لێی بێئاگایە".
دژه تیرۆرى پارتى هێرشیكردۆته‌سه‌ر دژه تیرۆرى یه‌كێتى‌و نوسیویه‌تى:"گرووپێک هەیە بەناوی CTG کە سەر بەلاهوور جەنگی‌و براکانێتی‌و پابەند بەڕێکارو یاساکانی هەرێمی کوردستان‌و دامەزراوەکانییەوە نین‌و لەدەرەوەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2011ی پەرلەمانی کوردستان کاردەکات کە تایبەتە بەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان".
هه‌روه‌ك دژه تیرۆرى پارتى جه‌ختده‌كاته‌وه، "لەڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکەی یاهوو نیوزدا بەڕوونی باس لەم تێوەگلان‌و بەشدارییەی هێزەکانی CTG دەکات‌و بۆ ئەو مەبەستەش لەڕاپۆرتەکەدا بەڕونی ئاماژە بەوەدەکەن کە پەیوەندیان به‌وتەبێژی لاهور جەنگییەوە کردووە بۆ ئەوەی ڕونکردنەوە لەسەر بەشداریی‌و تێوەگلانیان لەبەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانیدا بدەن".
جه‌خیشكراوه‌ته‌وه، "ئێمە دووبارە ڕایدەگەیەنین کە دژە تیرۆری کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە، پێشنیازیشدەکەین حکوومەتی ھەرێم لێکوڵینەوەیەکی جددی لەسەر ئەو ڕاپۆرتە بکات بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکرێن".