شارپرێس:
تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌درێته پاڵ به‌رپرسى پێشوى هێزه‌كانى ناتۆ له عێراق كه جه‌نه‌ڕاڵێكى كه‌نه‌دیه‌و ئێستا دۆسیه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندنه ناوخۆیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه.
به‌شێك له میدیا عێراقیه‌كان ئه‌مرۆ بڵاویانكرده‌وه، تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى دراوه‌ته پاڵ جه‌نه‌ڕاڵ فان فۆرتین سه‌رۆكى هێزه‌كانى ناتۆ له عێراق.
میدیاكان ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، ئێستا ناوبراو به‌نهێنى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و حكومه‌تى كه‌نه‌دا ئه‌و پرسه‌ى به‌نهێنى هێشتۆته‌وه، له‌كه‌نه‌داو ئه‌و تۆمه‌ته‌ى دراوه‌ته‌پاڵى كاره‌كانى له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ فۆرتین به‌رپرسى پێشووى هێزه‌كانى ناتۆ له‌عێراق ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌بووه له شه‌ڕى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌نه‌داو وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته رایسپاردوه به‌هاوبه‌سى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى ڤاكسینى دژى كۆرۆنا بكات.
ئ.ق