شارپرێس:
كۆمه‌ڵى دادگه‌رى
كوردستان ناوێكى نوێیه‌و، ناوى حزبێكه كه پێشتر به كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان
ناسرابوو، ئه‌گه‌ر باس له كۆمه‌ڵى دادگه‌رى بكه‌ین ده‌بێت بزانین ئه‌م حزبه چۆن
دروست بوو؟
كۆمه‌ڵى دادگه‌رى
له هه‌ناوى بزوتنه‌وه‌ى یەکبونی ئیسلامیه‌وه له دایك بوو به‌ڵام له‌دایك بونه‌كه‌ى
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى گه‌وره‌ى ویست بۆ جیاكردنه‌وه‌ى.
لە بەرەبەیانێکی فینکی هەڵەبجەو
هەورامانداو دوای پلانێکی تۆکمە بانگەوازی جیاوبونەوەی هێزێکی نوێ بڵاوکرایەوەو لە
سەرجەم مەڵبەند و ناوچەو یەکە سەربازی و سیاسیەکانەوە بەشێک لە بزوتنەوەی یەکبوون
خۆیان وەک هێزێکی نوێی سیاسی و ئیسلامی جیهای ڕاگەیاند...
بەشیکی زۆری دارایی و چەک و ئۆتۆمبێل و
بارەگا سیاسی و سەربازیەکانی حزبەکەیان خستە ژێر کۆنکترۆڵی خۆیان و راستەوخۆ چونە ئێران
بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی.
هەر لە یەکەم ساتی راگەیاندنی جیابونەوەیان رۆژنامەی کۆمەڵیان بڵاوکردەوە بە
سەرجەم بارەگاو ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی یەکبونداو ئیدی بانگەشەی قۆناغێکی نوێی کاری
ئیسلامیان کرد.
حزبێکی چەکداریی جیهادیی بوون و بە دەنگی اللە اکبر دەستیان دایە چەک و ئێستا وەک
هێزێکی میانڕەوی کراوە خۆیان نمایش دەکەن.
كۆمه‌ڵى ئیسلامى
چۆن دامه‌زرا؟
مامۆستا عه‌لى
باپیر كه به دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵ ناسراوه‌و به‌ر له دامه‌زراندنى حزبەکەی نامیلكه‌یه‌ك
ده‌نوسێت به‌ناونیشانى (بنه‌ماشه‌رعیه‌كان و هێڵه گشتیه‌كانى كۆمه‌ڵێكى ئیسلامى ڕه‌سه‌ن)
نامیلكه‌كه 25 خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌كرێته بناغه‌ى کار و سیاسه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى.
كۆمه‌ڵى ئیسلامى
لە کۆتا ڕۆژی مانگی ئایاری 2001 دامه‌زراو دامه‌زراندنه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه
حزبێكى ئیسلامى پابه‌ند به بنه‌ماو شه‌ریعه‌تى ئیسلامیه‌و، بڕواى به جیهادى ئیسلامى
هه‌یه به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌ره‌یه‌ك كه دژى هێڵه گشتیه‌كانى ئاینى ئیسلامى بێت و
ئه‌م حزبه مه‌كته‌بى سەربازی دامه‌زراندو له چه‌ندین ناوچه بنكه‌و باره‌گاى هه‌بوو.
دوو ساڵ دوای دامەزراندنیان و لە چوارچێوەی
پرۆسەی ئازادیی عێراقدا لەلایەن هاوپەیمانانەوە گورزێکی کوشندەیان لێدراو مەکتەبی
سەربازی و چەندین بنکەو بارەگایان بۆردومان کران و لە ئەنجامدا زیاد لە ٧٠
چەکداریان کوژران و ناچار بە جێهێشتنی ناوچەی هەلەبجەو هەورامان کران و لە نزیک
بەردە قارەمان نێشتەجێکران و لە چەک داماڵران لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانەوە.
هەر لەو
سەروبەندەدا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراو
تائێستاش قسه‌ى زۆر له‌باره‌ى ده‌ستگیركردن و ئازادكردنى ده‌كرێن و هه‌رچه‌نده ده‌وترێت
كه ناوبراو هیچ به‌ڵگه‌و تاوانێكى له‌سه‌رنه‌بوه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى سیاسى ئه‌وكاتى
كورد ده‌ڵێن كه رۆڵیان هه‌بوه له ئازادكردنى عه‌لى باپیر له زیندانى ئه‌مریكیه‌كا،
دەنا ئازادکردنی ئاسان نەبوو.
کاتێک ئەمیرەکەیان لە زیندان بوو بۆ یەکەم جار بەشداریی هەلبژرادنیان کرد و
ئەنجامێکی چاوەروان نەکراویان بەدەستهێنا کە بوە هۆی پێدانی گوڕ‌و تینێک بۆ ئەندام
و لایەنگرانی حزبەکە دوای ئەو شکستانەی بەسەریان هاتبوو.
كۆمه‌ڵى ئیسلامى
دواى چوارساڵ یه‌كه‌م كۆنگره‌ى ئه‌نجامداو عه‌لى باپیر وه‌ك ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى
له‌ساڵى 2005 متمانه‌ى پێدرا.
ورده ورده كۆمه‌ڵی
ئیسلامی گۆڕا، گۆڕانێك نه‌ك ته‌نها له هه‌یكه‌لى حزب، به‌ڵكو له شێواز‌و بیر‌و
فكرى كۆمه‌ڵ بۆناو خۆى و بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ى كارى
په‌رله‌مانى به‌حه‌رام ده‌زانى گه‌شته ئاستێك ئه‌میره‌كه‌ى خۆى بۆ په‌رله‌مانى عێراق
هه‌ڵبژاردو بوو به په‌رله‌مانتار.
كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى
ئه‌نجامداوه، له‌دواین كۆنگره‌دا حزبه‌كه له حزبێكى پاشناوى ئیسلامیه‌وه گۆڕدرا
بۆ كۆمه‌ڵى دادگه‌رى و ئه‌مه‌ش بۆكۆمه‌ڵ شتێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراوبو.
بەردەوام سەلەفیەکانی نێو کۆمەڵ لەگەڵ ئەو
بەرەیەی کە بە کەسە کراوە و میانەرەوەکان ناسراون بەریەککەوتن و لێدوان و هەڵوێستی
دژ بە یەکیان هەبوەو زۆر کات دۆخەکە وای لێهاتووە کەئەمیری حزبەکەی ناچارکردوە زۆر
بە وردی دەست بخاتە کار و بارەکانەوە.
كۆمه‌ڵى دادگه‌رى
ئه‌گه‌رچى حزبێكى ئیسلامى سونەیه به‌ڵام زۆرجار به‌یه‌كێك له‌و حزبانه ئه‌ژمار
ده‌كرێت كه نزیكه له كۆمارى ئیسلامى ئێران و له‌ناوخۆى هه‌رێمیشدا له دواین
ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كه بڕیاره له مانگى 10 ئه‌مساڵ
به‌ڕێوه‌بچێت كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئه‌گه‌رچى به‌یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ یه‌كێتى دانه‌به‌زیوه،
به‌ڵام لێكتێگه‌یشتن له‌نێوانیان هه‌یه‌و له‌هه‌ندێك ناوچە لایه‌ك له‌به‌ر لاكه‌ى
تر كاندیدى بۆ هه‌ڵبژاردن له بازنه‌یه‌كى دیاریكراو دانه‌ناوه.
ئەوەی کە کۆمەڵی دادگەریی ئێستا‌و کۆمەلی ئیسلامی پێشوتری پێ مەحکومە ئەوەیە کە پەیوەندییەکی
هاوسنوریی و چەکداریی و زۆر جار دەوترێت هەماهەنگی سەربازییشیان لەگەڵ چەکدارانی
جوندەلئیسلام هەبوە و بە ڕای چاودێران هۆکاری لێدانیان لە پرۆسەی ئازادی عێراق هەر
ئەو هەمانەهگییە بوە.
بە درێژایی ٢٠ ساڵی تەمەنی ئەو حزبە چەند سەرکردەیەکی دیاری لە کردەی تاکتیکی و لە
شەری هێزەکانی تردا کوژراون بەشێکی زۆریان تا ئێستاش بکوژانیان بە نادیاری
ماونەتەوە.
ئێستا کۆمەڵی
دادگەریی لە بەردەم یەکەم تاقیکردنەوەی ئەندام و دۆست ولایەنگرانیدایە کە ئایا لەم
هەلبژاردنەدا باجی لێکردنەوی پاشگری ئیسلامی دەدات، یان توانێویەتی ڕایگشتی و دۆست
و لایەنگرانی تێبگەیەنێت لە زەروریەتی ئەو گۆرانکاریانەی کردویەتی.