كۆمپانیای ڤیڤۆی وەبەرهێنی ئامێرە
هۆشمەندەكان مۆبایلێكی نوێی 5G لەژێر ناوی Y70t بە نرخی
گونجاو ئاشكرا دەكات.
بۆدی مۆبایلەكە لە شوشە و پلاستیك دروستكراوە
و دەتوانێت بەرگەی شێ و تۆز و خۆڵ بگرێت، شاشەی مۆبایلەكە جۆری IPS LCD قەبارە 6.53 ئینجە.
چارەسەركەری Exynos 880 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 6/8 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 128/256
گێگابایتە.
پاتری مۆبایلەكە 4500 میلی ئەمپێرە و
تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای هەیە، نرخی مۆبایلەكە نزیكەی 190 یۆرۆ دەبێت.
ڕەنج ڕەسوڵ