شارپرێس:
دەستەی ڕاگەیاندنو پەیوەنییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێکاری یاسایی دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەگرێتەبەر، ئاشكراشیكردوه، حکومەتی عێراق خزمەتگوزاری نەوەی چوارەم بە(کۆڕەک تیلیکۆم) ڕادەگرێت.
دەستەی ڕاگەیاندنو پەیوەنییەکانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) خزمەتگوزاری نەوەی چوارەمی دەستپیکردووە بهبێ وەرگرتنی مۆڵەت".
دەستەی ڕاگەیاندنو پەیوەنییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، "ڕێوشوێنی پێویست دژی (کۆڕەک تیلیکۆم) دەگرینەبەر".
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، حکومەتی عێراق خزمەتگوزاری نەوەی چوارەم بە(کۆڕەک تیلیکۆم) ڕادەگرێت.