موراد قه‌ره‌یلان زانیاریى‌و نهێنى گرنگ ئاشكراده‌كات

کوردستان

10/06/2021‌ 6472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موراد قەرەیلان فەرماندەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە)و هاوكات ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆكى توركیا شاندێكى بۆ لای پەکەکە ناردووە".


ئەمشەو پێنچشەممە موراد قەرەیلان فەرماندەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە) لەبەرنامەیه‌كى تایبەتی كه‌ناڵى ئاسمانى ستێرک تیڤی-دا باس لەکۆمەڵێک پرسی گرنگ لەشەڕی پەکەکەو تورکیا دەکات‌و دەڵێت:"ئەردۆغان چەند مانگێک لەمەو پێش شاندێکی ناردوەتە لای پەکەکە".

قەرەیلان لەو بەرنامەیەدا کە ئەمشەو پەخشدەکرێت باس لەهەوڵەکان بۆ ئەوەى پێشمەرگە بەشداریی شەڕ لەدژی پەکەکە بکەن، دەکات.

هاوکات قەرەیلان، وەڵامی ئەو پرسیارەش دەداتەوە کاتێک خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا چووە بۆ هەولێرو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوەته‌وە، لەدوای ئەوە لە20ی ئایاردا چۆن ئەنجامەکانی دەرکەوتن؟

بەپەلە