ڕینۆ یەکێک لەپێشکەوتوترین ئۆتۆمبێلەکانی بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

10/06/2021‌ 575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئۆتۆمبێلەکانی جۆری Megane بەیەکێک لەئۆتۆمبێلە هەرە کردەیی‌و متمانەپێکراوەکان لەجیهاندا ناسراوە، هەربۆیە کۆمپانیای ڕینۆی فەڕەنسی بڕیاریداوە لەپێناو فراوانکردنی خواست لەسەری، نەوەی نوێی ئۆتۆمبێلەکە بەرهەمبهێنێت، بەشێوەیەک بتوانێت ڕکابەریی ئۆتۆمبێلە هاوچەرخەکان بکات.

لەوچوارچێوەیەدا، کۆمپانیای رینۆ لەکارگەکانی وڵاتی فەڕەنسایدا دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی نەوەیەکی نوێی ئۆتۆمبێلەکە کە ناوی Megane eVision لێنراوە و بەشێکیان لەو وڵاتە تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە.

ئۆتۆمبێلەکە مۆدێلی دەستکاریکراوی ئۆتۆمبێلی Megane یە ، بەڵام نوێترین تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلە هاوچەرخەکانی تێدا بەکارهێنراوە، هەروەک بۆدییەکی هاچباکی هەیە بەپێی نوێترین پێوەرەکانی ئایرۆدینامیک دیزاینکراوە.

هەرچی بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە ئەوە بەتەواوەتیی لە مۆدێلەکانی Megane جیاوزە، بەشێوەیەک شاشەیەکی گەورەی تێدایە کە بەدەستلێدان کاردەکات، کەبەدرێژیی لەناوەراستی داشبۆردییەکە دانراوە.

وابڕیارە ئۆتۆمبێلە نوێکەی رینۆ بە بزوێنەری کارەبایی دۆستی ژینگە کار بکات کە تواناکەی دەگاتە ٢١٧ ئەسپ، توانای پاترییەکەشی لەنێوان ٦٠ بۆ ١٦٠ کیلۆواتدایە کە دەتوانێت بەیەکجار بارگاویکردنەوە ٤٥٠ کیلۆمەتر ببڕێت.

و: ئاکۆ ئاڵی