شارپرێس:
ڕادیۆی ماونت کارلۆی فەڕەنسی ئاشکرای کرد، ڕۆژێک پێش ڕاگەیاندنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕادەگەیەنرێت، گریزمان توشی پێکان بوو.
ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، یاری نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە یۆرۆی ساڵی 2020 بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەنتوان گریزمان و کەریم بنزیمای فەڕەنسی لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی فەڕەنسا ئامادەنەبوون.
گریزمان لە بەشی خوار ئەژنۆی چەژپی دوچاری پێکان بووە و لەیاری ڕابردوی فەڕەنسا بەرامبەر بولگاریا، بنزیما توشی هەوکردنی ئەژنۆ بوو وە هیچ کام لەو یاریزانانە ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا نابن.
ڕەنج رەسوڵ