باڤڵ تاڵەبانى: بەرهەم ساڵح كاندیدی یەکێتی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق

کوردستان

10/06/2021‌ 1262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان،ئاشکرای دەکات كە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ئێستای عێراق، كاندیدی حزبەكەی دەبێت بۆ داهاتووی هەمان پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار.

 لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیی لەگەڵ كەناڵی (شەرقیە نیوز)دا، باڤڵ تاڵەبانی رایگەیاندوە، دكتۆر بەرهەم ساڵح توانیویەتی لە دۆخ و هەلومەرجێكی زۆر سەختی عێراقدا خزمەتی وڵات بكات، هەر بۆیە دووپاتی دەكەینەوە كە پاڵێوراوی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بۆ پۆستی داهاتووی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح دەبێت.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژەى بەوەشکردوە، دكتۆر بەرهەم، خوێندكارێكی مام جەلال بووە بۆیە پێیوایە کە زۆر سەركەوتوانە خزمەتی عێراق و یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانیشی كردووە.

بڕیارە لە مانگى ١٠ی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام تا ئەم ساتە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق بەفەرمى هیچ لێدانێکى نەداوە بۆ دووبارە خۆ کاندیدکردنەوەى بۆ سەرۆک کۆمار، بەڵام یەکێتى بڕیارى دووبارە کاندیدکردنەوەى ناوبراوى داوەو یەکلاییبووەتەوە.

س.هـ

 

بەپەلە