شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ى توركیا له سوریا‌و لیبیا‌و ئازه‌ر بایجان شه‌ڕى پێده‌كردن ئێستا به‌به‌رگى پێشمه‌رگه‌وه ده‌یانگوازنه‌وه بۆ حاجى ئۆمه‌ران.
سه‌رچاوه‌یه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، ئەو گروپە چەكدارانه‌ى کە تورکیا لە سوریاوە بۆ لیبیا و ئازەربایجان ناردبووی ئێستا لە رێگەی فرۆکە خانەی Royal Jordanian عەممانی پایتەختی ئۆردونەوە بە فڕۆکە دەهێنرێنە هەولێر.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لیوایەک بە ناو لیوای شەش بۆ ئەم گروپە پێکهێنراوە و ئەندامەکانی بە هاوئاهەنگی و سەرپەرشتی ده‌زگاى سیخورى توركیا‌و لایه‌نێكى هه‌رێم، بەرەو هەرێمەکانی گەریلا رەوانە دەکرێن، به‌رگى پێشمەرگەیان پۆشیوه‌و بۆ هەرێمەکانی وەک حاجی عومران و بەردەناز بەڕێ دەکرێن.
له‌ئێستادا گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان پارتى و په‌كه‌كه دروستبوه‌و هه‌ردوولا یه‌كتر به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه لایه‌ك سنورى لاكه‌ى تر ده‌به‌زێنێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا حكومه‌تى توركیا تادێت هێرش و په‌لاماره‌كانى له باشورى كوردستان زساتر ده‌كات.
ئ.ق