توركیا هه‌وڵیدا له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى بۆمبى گازیه‌وه‌ بچێته‌ نێو تونێله‌كانى په‌كه‌كه‌

کوردستان

17/06/2021‌ 2787 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشكرایده‌كات، توركیا هه‌وڵیداوه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى بۆمبى گازیه‌وه‌ بچێته‌ نێو تونێلى گه‌ریلاكانیانه‌وه‌، ئاشكرایده‌كات، توانیویانه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رباز بكوژن.


لەڕاگەیەندراوێكى هه‌په‌گه‌دا هاتووە کە گەریلاکان لەخواکوڕک، خابوورو ئاڤاشین چالاکییان ئەنجامداوەو حەوت سەربازی تورکیایان کوشتوە.

هەپەگە له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەشداوە، لەگردی سلێمان لەناوچەی ئاڤاشین توركیا هەوڵیداوە لەڕێگەی بەکارهێنانی بۆمبی گازیی بچێتە نێو تونێلەکانیانەوە.

بۆ ئه‌وه‌ش ئاشكرایكردوه‌، "بەڵام هێزەکانیان بەکڵاشینکۆڤ تەقەیان لێکردوون‌و سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراوە".

بەپەلە