واده‌ى كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ى كاره‌با له‌هه‌رێم ئاشكراكرا

کوردستان

12/07/2021‌ 1475 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، "بەهاری 2023  لەهه‌رێمى كوردستان گرفتی كارەبا نامێنێت‌و كێشه‌ى كه‌رتى كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت".


كەمال محەمەد وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم بەدەنگی ئەمریكای وتوە، "ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پارەی قەرزی کارەبا بدەن‌و سوته‌مه‌نی به‌رده‌ست هه‌بێت، ئیتر ئێمه‌ هیچ کێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بامان نییه‌".

دەشڵێت:"نزیکەی ترلیۆنێک‌و 298 ملیار دینار قه‌رزی کاره‌با لای هاوڵاتیانه‌، بۆیە کاتێک ماڵێک یان خێزانێک به‌چوار ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بتوانێت ئیداره‌ی خۆی پێبکات، بۆچی به‌ 40 ئه‌مپێر ناتوانێت؟".

هەر بەوتەی کەمال محەمەد، "ئێمه‌ ناڵێین هاوڵاتییان لە100% پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن، به‌ڵام با50% پسوڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک‌و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به‌هاوڵاتی پێشکه‌شبکات".

بەپەلە