پزیشکێک بێسوودی شەربەتە فرێشەکان ئاشکرا دەکات

تەندروستی

14/07/2021‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پزیشکێکی پسپۆڕی رووسی بەپێچەوانەی بۆچوونی باو پێیوایە کە شەربەتە فرێشەکان سوودێکی ئەوتۆ بەجەستەی مرۆڤ ناگەیەنن.

دوکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی: لەکاتی خواردنی میوەی تەواودا جەستە چەندین ماددەی خۆراکپێدەر و بەسوودی دەستدەکەوێت، لەکاتێکدا لەکاتی خواردنی شەربەتی ئەو میوانەدا جەستە هیچکام لەو پێکهاتە بەسوودانەی بەدەست ناکەوێت.

میاسنیکۆڤ دەڵێت: ریشاڵە خۆراکییەکان وەک دابەشکەرێک وان و ماددەی سوودبەخش دەدەنە جەستە، بەڵام شەربەتەکان بەخێرایی دەمژرێن و ئەو پێکهاتە بەسوودانەی تێدا نییە، واتە هیچ سوودێک بەدەستە ناگەیەنن لەبەر ئەوەی ئەو دابەشکەرەی تێدا نییە.

باسی لەوەشکردووە کە هەندێک جار شەرەبەتە فرێشەکان دەبنە هۆی درووستکردنی ئازار، وەک شەربەتی کەلەرم ئازار لە گەدەدا درووستدەکات.

ئەو پزیشکە هۆشداریشیداوە لە خواردنی خواردمەنییە دەستکاریکراوەکان، لەبەرئەوەی بەکرداری هەموو تایبەتمەندییە سوودبەخشەکانی لەدەستداوە.

میاسنیکۆڤ هەروەک وتویەتی: میوە وشککراوەکان جەندین توخمی خۆراکیی و کانزاییان تێدایە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆرییشیان تێدایە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی