بۆ ئەوەی ژیانێكی باشتریان بۆ دابین بكرێت دوو ورچ لە لوبنانەوە گواسترانەوە بۆ ئەمریكا

هەمەڕەنگ

20/07/2021‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیا فەڕەنسییەكان باس لە گواستنەوەی دوو ورچ لە لوبنانەوە بۆ ئەمریكا دەكەن بۆ ئەوەی ژیانێكی باشتریان بۆ فەراهەم بكرێت.

كەناڵێكی فەڕەنسی باسی لەوە كردووە، دوو ورچ لە باشوری شاری صور ی وڵاتی لوبنان لەلایەن رێكخراوێكی نا حكومییەوە بۆ ئەمریكا گواسترانەوە

كەناڵە فەڕەنسییەكە باسی لەوە كرد، ورچەكان تەمەنیان 18 ساڵ و كێشیان 130 كیلۆگرام بووە.

رێكخراوی Bear Conservation ی ناحكومی كە ورچەكانیان گواستوەتەوە ئاماژەیان بەوە كردووە، ورچەكان مەترسی لە ناوچونیان هەبووە، هیچ كام لەم جۆرە ورچانە لە ناوچە وشكاییەكانی سوریا و لوبنان نابینرێن.

رێكخراوە بەریتانییەكە رونی كردووەتەوە، جێگای ورچەكان تەنگ بووە و وەكو پێویست خۆراكیان پێ نەدراوە، ئەو ورچانە شایستەی ژیانێكی باشتر لەو قەفەزەن كە ماوەی 10 ساڵ دەبێت تێیدا بەندن.

رەنج رەسول