شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى زانیارى گرنگ له‌سه‌ر دۆخى عێراق هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق نایانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، ده‌ڵێت:"سه‌ركرده سیاسییه‌كان دەیانەوێت مستەفا کازمی دۆخی لەناکاو ڕابگەیەنێت‌و هەڵبژاردنەکان بۆ کاتێکی تر دوابخات".
هەرچەندە حکومەت‌و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان جەخت له‌ئه‌نجامدانى هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی عێراق له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا ده‌كه‌نه‌وه كه 10ى 10ى 2021، به‌ڵام دواى په‌یامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در له‌كشانه‌وه‌ى به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، باس له‌وه‌ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردن ناكرێت، به‌ڵام حكومه‌ت‌و كۆمسیۆنیش سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا.
ڕۆژنامەی "عەرەبی ئەلجەدید" لەزاری چاودێرانەوە ئاشكرایكردوه، زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق نایانەوێت هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، بەڵکو دەیانەوێت حکومەتەکەی مستەفا کازمی دۆخی لەناکاو ڕابگەیەنێت‌و هەڵبژاردنەکان بۆ کاتێکی تر دوابخات.
به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌كه، دوا هەڵوێست سەبارەت بەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەماوەی مانگێکدا ڕوندەبێتەوە.
موقتەدا سەدری سسه‌رۆكى ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکات، ئەوەش لەکاتێکدایە کە شەپۆلێکی ناڕەزایی جەماوەری بەرامبەر سوتانی نەخۆشخانەکانی سەر بەوەزارەتی تەندروستی سەریهەڵداوە کە ماوەی چەندین ساڵە ئەو وەزارەتە بەدەست ڕەوتی سەدرەوەیە.
عەرەبی جەدید ئاماژەی بەوەشکردوه، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕەوتە مەدەنییەکان‌و هێزەکانی سەر بەخۆپیشاندەرانی تشرین، مانای وایە، ڕێژەی بەشداریکردن لە10% تێپەڕناکات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرێت.
لەوچوارچێوەیەدا چالاکانی مەدەنی بەڕۆژنامە عەرەبییەکەیان وتوە، حکومەت هیچ دڵنیاییەکی لەبارەی بەشێک لەو بازنانەی هەڵبژاردن پێنەداون کە میلیشیاکان تێیدا باڵادەستن‌و باڵی سیاسیی ئەو گروپانە بەلیستی تایبەت بەشداری تێدادەکەن، جگەلەوەی حکومەت هیچ گەرەنتییەکی پێنەداون بەوەی سەلامەتی گیانی دەنگدەران دەپارێزێت‌و دەستەبەری هەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەردو دور لەدەستتێوەردانی دەرەکیی دەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی