غالب محەمەد: قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی سەرانە لە تەنكەری بەتاڵ وەردەگرن

کوردستان

22/07/2021‌ 2311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛ جێری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی باج سەرانە لەو تەنكەرە بەتاڵانە وەردەگرن، كە بە بەتاڵی لە هەرێمەوە دەچنە ئێران، ئەوەش كۆكردنەوەی پارەیە بۆ كۆمپانیای حزب.


غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی خۆی بە ناونیشنانی، قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی هەرێم سەرانە لە تەنكەری بەتاڵیش وەردەگرن، نوسیویەتی: ئەو تەنكەرانەی بەنزین و گاز دەگوازنەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان، كە بە بەتاڵی دەچنە نێو خاكی ئێران لە مەرزەكان دەبێت باج بدەن بە كۆمپانیاكانی حزب، كە بەناوی جیاوازو لە ڕێگەی جیاوازەوە وەردەگیرێت .

ئەو پەلەمانتارە دەشڵیت: باشتر وایە كابینەی نۆ ناوەکەی بگۆڕین بۆ كابینەی كۆمپانیاكانی حزب، چونکە جگە لەکۆکردنەوەی پارە بۆ كۆمپانیاكانی حزب، باج و گومركیشی زیاد کردووە، لەپێناو زیادکردنی داهاتی حزب.