دەرمانێکی نوێی شەکرە کە هەفتانە دەخورێت

تەندروستی

25/07/2021‌ 1790 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی هەینی کۆمپانیای ئەسترازینکای سویدی بەریتانی رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی "بایدۆریۆن" داوە کە بۆ ئەو تووشبووانەی نەخۆشیی شەکرە بەکاردەهێنرێت کە تەمەنیان لەسەر ١٠ ساڵییەوەیە، بەشێوەیەک دەرمانەکە لەپاڵ پارێزکردن و راهێنانە وەرزشییەکاندا، کار لەسەر دابەزاندنی ئاستی شەکری ناو خوێن دەکات.

باس لەوەکراوە کە دەرمانەکە بەشێوەی کوتانی هەفتانە دەدرێتە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم لەنێوان تەمەنی ١٠ ساڵی بۆ ١٨ ساڵی.

نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم بەربڵاوترین جۆری نەخۆشییەکەیە، کە تێیدا جەستە بڕی پێویستی هۆڕمۆنی ئەنسۆلین بەرهەمناهێنێت، ئەو هۆڕمۆنەش بەرپرسە لە ڕێکخستنی ئاستی شەکری ناو خوێن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی