شارپرێس:
یەکێتی ئەوروپا هۆشداریدەداتە تورکیا کە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتە ههیه كه لەلایەن یەکێتیەکەوە دهردهكرێت.
یەکێتی ئەوروپا بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند، کرانەوەی شاری "فاروشا"ی کێشەلەسەر لەقوبروس لەلایەن تورکیاوە، ئەگەری سزادانی تورکیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە زیاد دەکات.
شاری فاروشا، شارێکی کێشەلەسەری کۆماری قوبروسە کە جگە لەتورکیا هیچ وڵاتێک بەفەرمی دانی پێدانەناوە، ئەو هەنگاوەی تورکیاش بۆ کردنەوەی ئەوشارە کە بەشاری "تارماییەکان" ناسراوە کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی لێکەوتوەتەوە.
یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕێی هەنگاوی کرداریی تورکیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی، بەپێچەوانەوە تاووتوێی سزادانی ئەنكەرە دەکەن.
فاروشه ناوچەیەکی چۆڵکراوی شاری فاماگۆستای قوبرسیە، بەر لەھێرشی تورکەکان بۆسەر شارەکە ناوچەیەکی گەشتیاری دڵڕفێنو بەناوبانگ بوو، لەساڵی 1974 سوپای تورکیا ھێرشیکردەسەرو خەڵکەکەی دەربەدەرکردو شارەکە وەک شارێکی مۆتەکە ئامێزی لێھات، تاوەکو ئێستا بەچۆڵی ماوەتەوەو قەدەغەیە بۆ ھەرکەسێک بیەوێت سەردانی ئەوشارە بکات، ئێستا توركیا تاكلایهنهو لهبڕیارێكدا دهڵێت:"ئهوشاره دهكهمهوه".