ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروو 65 ساڵە نابێت ئەم خواردنانە بخۆن

تەندروستی

03/08/2021‌ 1045 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جەستەی ئەو كەسانەی چوونەتە تەمەنەوە زیاتر لە كەسانی تر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكان و هەوكردنیان هەیە.

ناوەندی خۆپارێزی و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان لە ئەمریكا چوار خواردنی دیاریكردوە كە نابێت كەسانی سەرو 65 ساڵ بیخۆن.

ناوەندە ئەمریكییەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو كەسانەی بەساڵاچوون زۆرتر دوچاری ژەهراوی بوون بە خواردن دەبن و جەستەیان ناتوانێت بەرەنگاری بەكتریا مەترسیدارەكان ببێتەوە.

پێگەی میدیك فۆروم نوسیویەتی، شارەزایان جەختیان لەوە كردووەتەوە كەسانی بەساڵاچوو نابێـت خواردنە ئاژەڵەییە باش نەكوڵاوەكانی وەكو گۆشتی مانگا و بەراز و مریشك و قەل بخۆن یاخود هێلكە بخۆن.

هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، هەر خواردنێكی تر كە خاو بن و باش نەكوڵابن نابێت بخورێن هەروەها نابێت ئەو كەسانە بەرهەمە شیرییەكانی وەكو پەنیری چەور بخۆن.

رەنج رەسول