شارپرێس:
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا له كۆبونهوهكهدا گفتوگۆی لەبارەی ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەكی هاوشێوەی (سۆشیال) کردوە.
عهبدولستار مهجید سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگەری ڕایگەیاند"ئێمە لە ڕابردوودا داکۆکیی زۆرمان لە موچەخۆران و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە کرد کە دواجار هەوڵ و فشارەکانی ئێمە و هاوڕێکانمان ئەنجامی خۆی بەدەستهێنا" .
سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵ وتیشی، ئێستا داهاتێکی زەبەلاح لەبەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستاتدایە، لەهەمانکاتیشدا ڕێژەی بێکاریی و هەژاریش لە هەڵکشاندایە، بۆیە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکن کە هاوشێوەی سیستمی سۆشیال لە وڵاتانی ئەوروپی، حکومەت ناچار بکرێت بە پێدانی هاوکارییەکی مانگانە بۆ ئەو کەسانەی کە (هەژار، بێکار)ن تا ئەوکاتەی لە کەرتی گشتیی یان تایبەت کارێکی دەستدەکەوێت .
ناوبراو باسی لهوهشكردوه، هیچ پاساوێک نیە بۆ ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاساکە چونکە دۆخی دارایی هەرێم لەوپەڕی باشیدایە و حکومەت داهاتێکی زەبەلاحی لەبەردەستدایە، دوای کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە، کاتی ئەوە هاتووە بە هەمووانەوە لە خەمی چارەسەری دیاردەی هەژاری و دابەزاندنی کێرڤی بێکاری و هەژاریدا بین و ئەم پرۆژەیەیاسایەش باشترین ڕێگای ئەو هەنگاوی چارەسەرییەیە.
لهئێستادا جگه له بهرزبونهوهی نرخی نهوت و دابهزینی بههای دیناری عێراقی، مانگانه له بهغداوه بڕی 200 ملیار دینار ڕهوانهی ههرێم دهكرێت.
ئ.ق