شارپرێس:
تیمی کوردستانی عێڕاقی ڕێكخراوی (CPT) ئهمریكی بڵاویكردهوه كه لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١وە تاوەکو ئێستا، بەلایەنی کەمەوە ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی لەھەرێمی کوردستان بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای توركیاوە برینداربون.
لە راگەیەنراوێکدا تیمی کوردستانی عێڕاقی ڕێكخراوی (CPT) ئهمریكی ڕایگهیاندووه، بەھۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوه بۆسەر گوندی بۆسەل لەناحیەی دەرکار، ھاوڵاتییەکی مەدەنی بەسەختی برینداربو.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه كه دوێنێ کاتژمێر ٣:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، گوندی بۆسەل لەناحیەی دەرکار لەھەرێمی کوردستان، بەچڕی لەبارەگا سەربازییە نوێیەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا. بۆردوومانەکان بوونە ھۆی برینداربوونی عەبدولرەحمان یوسف-ی تەمەن ٥٥ ساڵ کە خەڵکی گوندی بۆسەل-ە.
رێكخراوهكه ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا، بەلایەنی کەمەوە ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی لەھەرێمی کوردستانی عێراق بە ھۆی بۆردوومانەکانەوە برینداربوون.
دوێنێ دوو شەممەش تیمی عێراق كوردستانی cpt بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەكانی توركیاوە بەتایبەت لەكاتی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكەی 23 نیسانەوە 12 هەزار دۆنم زەوی سوتاوە.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی سی پی تی دا هاتووە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، بەهۆی بۆردومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە 19 هاوڵاتی مەدەن برینداربوو.
لە 23ی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی نوێی بۆسەر بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەباشوری كوردستان دەستپێكردووە، بەوهۆیەوە چەندین گوند چۆڵكراون و ژمارەیەك گوندیش مەترسی چۆڵبونیان لەسەرە.