شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایدهكات، لە15ى ئەم مانگەوە لەسەر بڕیاری وەزیری بازرگانیی وەجبەی دوەمی سەبەتەی خۆراکیی بەسەر بریکارەکانی خۆراک لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابەشدەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی لەبەیاننامەیەکدا ئاشكرایكردوه، لەچوارشەممەوە کۆگاکانی پارێزگای بەغداو سەرجەم پارێزگاکانی تر دەستدەکەن بەڕەوانەکردنی سەبەتەی خۆراکیی بۆ بریکارەکانی خۆراک کە لەحەوت مادەی سەرەکیی کوالێتی بەرز پێکدێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمەکانی چاودێرى سەرپەرشتی ئەوەدەکەن کە کۆگاو بریکارەکانی خۆراک مادەکانی ناو سەبەتەی خۆراکیی بەشێوەیەکی ڕاستو شەفافانە بگەیەننە دەست هاوڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی لەبەشێکی تری بەیاننامەیەکەیەدا دەڵێت:"وەزارەتەکەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داراییو نەوتی فیدراڵیی پلانی هەیە بودجەی زیاتر بۆ ئامادەکردنو بەردەوامیدان بەسەبەتەی خۆراکیی تەرخانبکاتو لەئایندەدا مادەی خۆراکیی نوێو هەمەچەشنی تریش زیادبکات.