لەسەر داوای بایدن لوتکەیەکی جیهانیی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت

جیهان

15/09/2021‌ 205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەیەوێت لەڕۆژی 22ی ئەم مانگە، لوتکەیەکی جیهانیی بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبچێت.


بەگوێرەی ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی، ئیدارەی بایدن لەڕێگای ئەو لوتکەیەوە بانگهێشتی سەرۆکی دەوڵەت، سەرۆک حکومەت‌و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، خاوەنکاران، ڕێکخراوە مرۆییەکان‌و ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەکات لەپێناو کۆتاییهێنان بەڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵەکانیان یەکبخەن.

لەماوەی ڕابردوشدا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا خواستی هەیە لوتکەیەکی جیهانیی بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید-19) لەنزیکترین کاتدا ڕێکبخات، باس لەوەشکراوە، مەزەندە دەکرێت لوتکەکە لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەبچێت.

هەروەک چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بەڕۆژنامەی "پۆڵۆتیکۆ"ی ئەمریکیان وتوە، کە لەلوتکە پێشبینیکراوەکەدا ڕێکارەکانی وەڵامدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو چڕکردنەوەی هەوڵە جیهانییەکان بۆ کوتان دژ بەڤایرۆسەکە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

لەڕوی ژمارەی توشبوانەوە ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتوەو زیاتر لە41 ملیۆن توشبوی تۆمارکردوە، هەروەک نزیکەی 671 هەزار کەسیش لەو وڵاتە بەکۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

بەپەلە