شارپرێس:
مه‌حمود سه‌نگاوى له‌په‌یامێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وانه‌ى ئێستا حاكمى وڵاتن، كه‌سیان ماندونه‌بون"، ده‌شڵێت:"نه ماڵى مام جه‌لال‌و نه ماڵى مه‌سعود بارزانیش كه‌سیان له‌مه‌یدانه‌كه‌دا شه‌هید نه‌بون".
مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریدا له‌سنورى گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، "من ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیم، به‌رامبه‌ر زۆرێك له‌حزبه‌كان قسه ده‌كه‌م‌و ده‌مدرێژى ده‌كه‌م، ڕاستگۆیانه ده‌ڵێم ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به‌میله‌ته‌كه‌ى خۆماندا وه‌كو خۆى جێبه‌جێمان نه‌كرد".
ده‌شڵێت:"من بۆخۆم هه‌تا بمێنم یه‌كێتیم، بشمرم ده‌ڵێم به‌ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ى یه‌كێتیه‌وه بمنێژن، به‌ڵام ڕاستیه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خه‌ڵك گله‌یی له‌حكومه‌ته‌كه‌و پارتى‌و یه‌كێتیش هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌بازاڕدا ڕاپرسیه‌ك بكرێت له‌باره‌ى حزبه‌كان، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه زۆرینه دژمانه‌و لێمان ناڕازیه، وه‌كو ده‌وترێت حكومه‌ت باوكى میله‌ته، به‌ڵام منیش ده‌ڵێم باوكێكى خراپه، چونكه ده‌ست پیسى هه‌یه‌و خراپه‌كاریی هه‌یه".
سه‌نگاوى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"ئه‌وانه‌ى ئێستا حاكمن كه‌سیان ماندوو نه‌بون، نه ماڵى مام جه‌لال‌و نه ماڵى مه‌سعود بارزانیش كه‌سیان له‌مه‌یدانه‌كه‌دا شه‌هید نه‌بون، ئینكارى له‌مام جه‌لال‌و هێرۆ خان ناكرێت كه قاره‌مان بون‌و خه‌باتیان كردوه، هه‌روه‌ها ماڵى مه‌لا مسته‌فاش به‌رده‌وامبون له‌خه‌بات، ڕه‌نگه كارى خراپى زۆریشیان كردبێت، به‌ڵام كه‌سیان كوڕیان نه‌كوژراوه، ئازارى كوڕ كوشتنى خه‌ڵكیان له‌ناخدا نییه، بۆیه به‌و شێوه‌یه حاكمیه‌ت ده‌كه‌ن، ئومێده‌وارین به‌خۆیاندا بچنه‌وه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى په‌یامێكى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد‌و وتى:"تكایه بۆ په‌رله‌مانى عێراق واز له‌سزادانى حزبه سیاسییه‌كان بێنن‌و ئه‌و سزایه هه‌ڵبگرن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌وێ سزایان بده‌ن‌و بۆیان بسه‌لمێنن كه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر نه‌بێت حزبه سیاسییه‌كان هیچ نین، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا نابێت حزبى سیاسیی خاوه‌نى سامان‌و پاره بێت، حزبى سیاسیى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابونه بژى، نه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا حزب خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو پاره‌و سامانه بێت كه ئێستا هه‌یه‌تى".