شارپرێس:
17 ڕێكخراوى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا بۆ سه‌رجه‌م لیست‌و فراكسیۆن‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كان داوایان لێده‌كه‌ن، كەیسەكانی جینۆساید‌و كیمیاباران نەكەنە ڕیكلامی هەڵبژاردن، ده‌شڵێن:"كاركردن بۆ كه‌یسى جینۆساید‌و كیمیاباران كارێكی ئەخلاقی‌و ویژدانییە نەك كۆكردنەوەی دەنگ بۆ كەس‌و لیست‌و حزب".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا كه وێنه‌یه‌كى بۆ شارپرێس نێردراوه، ئه‌و 17 ڕێكخراوه باسیان له‌وه‌كردوه، "هەركاتێك هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانى كوردستان‌و عێراق دێنە پێشەوە وەك لەڕابردوو بینیومانە، لیست‌و حزب‌و كاندیدەكان كە هەندێكیان نە پێشتر‌و نە دوای هەڵبژاردنەكە دۆسیەكانی جینۆساید كاری ئەوان نەبوە، ئەم دۆسیەیانە دەكەنە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان".
ده‌شڵێن:"به‌ڵام دواتر كە دەگەنە پەرلەمان ئیتر جینۆساید‌و قوربانیانیان لەبیرنامێنێ‌و جورئەت ناكەن ڕەخنە بگرن لەهەڵوێستی حزبەكانیان لەبەرامبەر تاوانباران وەك لەڕابردوو ئەزمونمان كردوە، ڕەخنەكانمان ڕوو لەحكومەت‌و حزب‌و لیست‌و كەسەكانە، ڕوو لەئەزمونەكانی ڕابردوە، بۆ دوبارە نەبونەوەشیان لەئێستاو داهاتوو، لێرەوە داواكارین هیچ لیست‌و لایەن‌و كەسێك دۆسیەی جینۆساید‌و كیمیاباران نەكاتە بابەتی بانگەشەو ڕیكلامی دەنگ كۆكردنەوە".
ئه‌وه‌شیان وتوه، "كاركردن بۆ ئەو دۆسێیانە كارێكی ئەخلاقی‌و ویژدانییە نەك كۆكردنەوەی دەنگ بۆ كەس‌و لیست‌و حزب".
په‌یامى ئه‌و 17 ڕێكخراوه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌كاتێكدایه، بڕیاروایه ڕۆژى 10ى 10ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
ش.هـ
ڕێكخراوه‌كان:
1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆسایدkwg -
2- تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc
3- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-
4- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
5- گروپی كار بۆ ئەنفال
6- رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
7- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان
8- كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
9- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
10- رێكخراوی عەرعەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان
11- رێكخراوی ناسنامە
12- رێكخراوی ئاسۆی زیندنیانی ئەنفال
13- تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn
14- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان - oawmd
15- رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی - www
16- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
17- رێكخراوی دۆز بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان