شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، ئاماده‌كارییان بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ئه‌یلول به‌ڕێژه‌ى له 100% ده‌ستپێكردوه‌و له ٢ی مانگی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه ده‌كرێت.
جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه‌ش موچه به‌بێ لێبڕین‌و به‌ڕێژه‌ى 100% دابه‌شده‌كات‌و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌ر داهاتێك دێته ده‌ستى حكومه‌ت سه‌ره‌تا به‌شى موچه‌ى لێ جیابكرێته‌وه.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڕوداوى ڕاگه‌یاندوه، له‌ڕۆژى 25 ئه‌یلول ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌م مانگه ده‌كرێت.
حكومه‌تى عێراق مانگانه 200 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ‌و داهاتى نه‌وت حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م مانگه بۆ سێیه‌م مانگه موچه به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كات.
ئ.ق