نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئابوری

03/10/2021‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتى کردنەوەى بازاڕی بۆرسەى جیهانى نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٥ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەماوەی چەند هەفتەى رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکى خێرا لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی و لەئێستادا لەم نرخەدا ماوەتەوە.

بەپێی وتەى شارەزایانى بوارى ئابورى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەم کاتەدا پەیوەستە بە زیادبوونى خواستەوە هەیە لەسەر نەوت  و پێشبینى ئەوەش دەکەن ئەو نرخە بگاتە  نزیکەى ١٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

س.هـ


بەپەلە